لە چ سەردەمێکدا یاسا بۆ یەکەمجار بەکارهێنرا

2021-10-12 22:33:47


یاسا کۆمەڵە ڕێسايەکی ڕەفتاری گشتی پوختە کە بۆ ڕێکخستنی پەيوەنديە کۆمەلايەتيەکان لە نێوان تاکەکان دانراوون ، سزايەکی ماديشی لە گەڵدايە کە دەسەڵاتی گشتی بەسەر کەسێک دەیسەپێنێت کە سەرپێچی بکات

مێژووی یاسا پەیوەندی بە مێژووی پێشکەوتنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی هەیە . کە ئەویش پەیوەستە بە مێژووی یاسای کۆمەڵایەتی ، کە ۳۰۰۰ ساڵ پێش میلاد دانراوە ، پاشانیش سۆمەریەکان یەکەم کەس بوون بە دارشتنی یاسا لەخۆرهەڵاتی ناوەراست ، دووایش کە حاموڕابی کە پێشکەوتنێکی باشیکرد لە یاسای بابلیەکان، کەلەسەر بەرد نوسرابوو ، وە ئەمانەیش ناو دەبرا بە(شەرعەی حاموڕابی) ، لە ئەوروپایش سەرهەڵدانی یاسا لە(ئاتینا )ً بوو پایتەتی یوتانیەکات کە ئەوان زۆر باش لەیاسا تێگەیشتبوون و داڕشتنێکی گونجاویان بۆ کردبوو بەتایەتیبۆ کێشەکان (عبید-کۆیلە)ەکان، وە لەدوای ئەوە لە سەردەمی ناوەڕاستدا شەریعەتی ئیسلام هات بوە یاسای کۆمەڵگا ئیسلامیەکان کە ئەمەیش لە یاسای (فقهی ئیسلامی ) دا هاتبوو، وە یاسای ڕۆمانی لە ژێر کاریگەری یاسای یۆنانیدا دامەزا، کە لێرەوە سەرچاوەی سەرهەڵدانی یاسایی نوێی جیهانی بوو ، دامەزراندنی شێوازی دادگا و قازی و شێوازی حوکم کردن، پاشان بەهۆی چەنگ و داگیریکردن یاسا پەرەی سەند بۆ زۆرێک لە ئەوروپا ، وەک ئینگلتەراو فەرەنسا، وە لێرەوە یاساکان جیابونەوە و بەوەی کەچەند بەشێکی لێ ببێتەوە ، یاسای مەدەنی ، یاسای داد ، یاسای کۆمەڵایەتی ،.....هتد



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: نیگا فواد


بڵاوکراوەکان