دوو بەشە سەرەکیەکەی یاسای عێڕاقی کامانەن

2021-10-12 22:38:07


یاسا لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت
یاسای گشتی و یاسای تایبەت
یاسای گشتی :
بریتیە لە کۆمەڵە بنەمایەکی یاسایی کە ئەو پەیوەندیانە رێک دەخات کە دەوڵەت لایەنێکە لەو پەیوەندیە بەو پێیەی کە دەوڵەت خاوەنی سیادەو دەسەڵاتی باڵایەوە، لایەنەکەی تر یان دەوڵەتێکی تر ئەبێت یان تاکەکەسێک دەبێت

یاسای گشتی دابەش دەبێت بۆ سەر ٥ لق:
یاسای نێودەوڵەتی گشتی
یاسای دەستوری
یاسای کارگێری
یاساکانی تایبەت بە دارایی دەوڵەت
یاسای سزادان و یاسای رێکارە سزایەکان ( بنەماکانی دادگایی سزایی)

یاسای تایبەت:
بریتیە لە کۆمەڵە بنەمایەکی یاسایی کە ئەو پەیوەندیانە رێک دەخات لە نێوان تاکەکان خۆیان، لە بەینی تاکەکان و دەوڵەت ، بەو ئیعتیبارەی دەوڵەت وەک کەسێکی ئاسایی هاتبێتە ناو ئەو پەیوەندیە،نەوەک وەک خاوەن هێزو سیادە

یاسای تایبەت دابەش دەبێت بۆ چەند لقێک:
یاسای شارستانی
یاسای بازرگانی
یاسای کار و بیمەی کۆمەڵایەتی
یاسای رێکارە شارستانی و بازرگانیەکان ( بنەماکانی دادوەری شارستانی)
یاسای نێودەوڵەتی تایبەت



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: سەلمان دلاوەر


بڵاوکراوەکان