یاسای کارگێڕی چیە؟

2021-10-12 22:40:32


یاسای کارگێڕی پەیوەندییەکی نەپچڕ و بەردەوامی ھەیە لەگەڵ کارگێڕی گشتی بۆیە پێش پێناسە کردنی دەبێت مەفھومی دیاری بکەین

بیرمەندانی یاسای کارگێڕی لە کۆنەوە توشی ئاستەنگی بوون لەسەر دیاری کردنی پێناسەیەک بۆ یاسای کارگێڕی کە ئەم ئاستەنگییانە دەرھاویشتەی سروشتی کارگێڕی گشتییە، وە لەسەر ئەم ئەساسە بیرمەندانی یاسای کارگێڕی گرنگییان داوە بە دیاریکردنی مانای کارگێڕی گشتی لەڕوی (عضوی و مادی) یەوە.

کارگێڕی گشتی لەڕوی عضوی ەوە : بریتیە لە کۆمەڵێک دەوائیر و منشئات و منضمات کە ملکیەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت کە ھەڵدەستن بە وەضیفەی جیبەجێکردنی یاسا کە پەیوەندیدارە بە پارێزگاری لە نضامی عام وە ڕێکخستنی ھاوکاری گشتی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیە گشتیە اساسیەکان، بەڵام کارگێڕی بەمانای مادی مەبەست لێی ھەستانی دەوائیر و منشئات و منضماتە کە ملکیەتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت لە چالاکی جێبەجێکردنی یاساکان و بەدیھێنانی سودی گشتی
بۆیە لەمەوە دەگەینە پێناسەیەک بۆ یاسای کارگێڕی کە بریتیە لە یاسای کارگێڕی بەشێکە لە بەشەکانی یاسای گشتی کە پێک دێت لە چوارچێوەی یاسای کە پەیوەندیدارە بە کارگێڕی گشتی یان دەسەڵاتی کارگێڕی کە کاردەکات بە مەبدەئی مشروعیە بەو مانایەی کە کارگێڕی ملکەچ دەبێت بۆحوکمی یاسا.
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: شەنگەر بەهادین


بڵاوکراوەکان