دەست درێژی سێکسی بە واتای کرداری جوتبون دێت لەگەڵ کەسێک بەبێ رەزامەندی خودی کەسەکە ، کاتێک ئەم تاوانە دروست دەبێت کە کرداری جوتبون هەبێت، جوتبون بریتیە لەوکردارەی کە تاوانبار ئەندامی نێرینەی خۆی بخاتە ناو ئەندامی مێینەی ئافرەت تەنها بەم شێوەیە تاوانەکە دروست ئەبێت ئەگەر کەسی تاوانبار جگە ئەندامی نێرینەی ئامرازێکی تر بەکاربهێنـێت تاوانێکی دیکە دروست ئەبێت کە لەیاسادا باسکراوە و بێگومان حوکم و سزاکەی جیاوازترە، ئەگەر هاتو پیاو یان تاوانبار هێزی مادی یان دەرونی یان بە رێگای فێڵ کردن ئافرەتەکەی رازی کرد لەم حاڵە تانە هەر بە نارەزامەندی دائە نرێت
سزایی یاسایی چییە ؟
یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩بە پێی مادەیی ٣٩٣
٭سزا دەدرێت بە زیندانی ھەتا ھەتایی یان کاتی ھەر کەسێک بە بێ رەزامەندی لەگەڵ ئافرەتێک جووت بوو بێت یان لەگەڵ نێرێک پاشبازی کردبێت
٭ئەگەر کردەوەکە لە یەک لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە ئەنجام درابێت بە بارۆدۆخی توندکردنی سزا دەژمێردرێت
ئەگەر ئەو کەسەی کە تاوانەکەی بەرامبەر کراوە تەمەنی ھەژدە ساڵی تەواو نەکرد بێت
٭ئەگەر تاوانبار یەک لە خزمەکانی تاوانلێکراو بێت تاوەکو پلەی سێیەم, یان لەو کەسانە بێت کە پەروەردە یان چاودێری کردنی لە ئەستۆی دایە یان لەو کەسانە بێت کە دەسەلاتی لە سەرێتی یان لە لای خزمەتکار بووە و یان لای یەکێک لەوانەی کە باسکران
٭ئەگەر ئەنجامدەر یەکێک بوو لە فەرمانبەران یان ئەو کەسانەی کە خزمەتێکی گشتیان پێ سپێردراوە یان لە پیاوە ئایینیەکان یان لە پزیشکەکان بێ و پێگەی کارەکەی یان پیشەکەی یان متمانە بوون پێی خراپ بەکار ھێنا بێت
٭ئەگەر دوو کەس یان زیاتر ھاوکارییان کردە بێت لە کردەوەکە و بۆ زاڵبوون بە سەر بەرھەڵستی بەرگری کردنی تاوانلێکراو و یان یەک لە دوای یەک کارەکەیان ئەنجام دابێت
٭ئەگەر تاوانلێکراو بە ھۆی ئەنجامدانی کردەوەکە تووشی نەخۆشیەکی زاوزێ یی بووبێت
٭ئەگەر لە ئەنجامی کردەوەکە تاوانلێکراو سکیپڕپێت یان پەردەی کچێنی لەدەست بدات
٭ئەگەر کارەکە ببێتە هۆی مردنی تاوانلێکراو ئەوا سزاکەی دەبێتە زیندانی کردنی هەتاهەتایی
٭ئەگەر تاوانلێکراو کچ بوو بێ ئەوا پێویستە لەسەر دادگا حوکم بدات بە پێدانی قەرەبووی گونجاو پێی..
تێبـینی/ زیندانی کاتی لە ٥ ساڵەوە دەست پێدەکات بۆ ١٥ ساڵ
زیندانی کردنی هەتاهەتایی بریتییە لە٢٠ ساڵ
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: نیگا فواد