دزیکردن بە شەو سزاکەی زیاترە یان بە ڕۆژ؟

2021-10-12 22:54:08


بردنی شتێکە کە خاوەندارێتيەکەی دەگەرێتەوە بۆ کەسێکی کە.
دزیکردن بە تاوان دا دەنرێت لە ھەر کاتێکدا ڕووبدات بەڵام یاسادانەری عێراقی بۆ جیاوازی سزادان جیاوازی کردووە لە نێوان شەو وڕۆژدا.
• ئەگەر هاتوو دزیکردن بە ڕۆژکرا ئەوا ڕێژەکەی ماوەی سزادانی لە ١٥ ساڵ زیاتر نابێ بەپێ ماددەی ٤٤٢.
• ئەگەر هاتوو بە شەوکرا ئەوا بە پێ ماددەی ٤٤٣ ڕێژەی ماوەی سزادانەکەی لە ١٥ ساڵ دەگۆڕێ بۆ ٢٠ ساڵ.
هۆکاری سەرەکی رێژەی سزادانی دزیکردن بەشەو زیاترە لە ڕۆژ لەبەر ئەوەی کە مەترسی زیاترە و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی تاوانیتر ئەنجام بدرێ.
• ئەگەر هاتوو لەکاتی دزیکردن تاوانبار کەسێکی کووشت ئەوا سزاکەی دەگۆڕی بە پێ ماددەی ٤٤٢ لە ١٥ ساڵ بۆ زیندانی هەمیشەیی یان لەسێدارەدان.
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: شەنگەر بەهادین


بڵاوکراوەکان