كۆتكردنى ئازادى تۆمەتبارە بۆ ماوەیەك كە به گوێرەی بەرژەوەندى وپێداویستیەکانی لێکۆڵینەوە دیاریدەكرێت.
ڕاگرتن چەند مەبەستێكی هەیە لەوانە پاراستنى ژیان و سەلامەتى تۆمەتبار و رێگرتن له تۆمەتبار له كاریگەرینواندن لەسەر كارسازیەکانى لێکۆڵینەوە و ھەروەھا وەك دەستاوێژێكە بۆ بەديهێنانى دادپەروەرى و رازیكردنى ڕای گشتى به جێبەجێکردنی دادپەروەرى
لەبەر ئەوەی راگرتن راستەوخۆ پەيوەندى به ئازادى مرۆڤەوه ھەيە بۆيە ياسا زۆر بەهەستيارى مامەڵەى لەگەڵ دەكات لەم ڕووەشەوە یاسای بنەماكانى دادگايى سزای بۆ هەموو تاوانێك رێگەیپێنەداوە تەنھا به فەرمانى ئەو كەسانەش دروستە كە دەسەڵاتى دهرکردنى فەرمانى گرتنیان هەیە .
ھەروەھا پێویسته چەندین خاڵى تر لەکاتى ڕاگرتن و بڕياردان لەسەرى رەچاوبكرێن لەوانە:
1-راگيراو له شوێنی تايبەت دادەنرێت کە بنکەی راگرتن و گواستنەوەی پۆلیسە یان هەمان بنكەی سەر بە ئاسایش دەبێت لەژێر دەسەڵاتى حكومەت بێت جگە لەو شوێنانە نابێت لە هیچ شوێنێكی تر تۆمەتبار رابگیرێت.
2-پێویسته چاودێری تەندروستى شوێێنى راگرتن بكرێت.هەروەها رێزی باوەڕى ئاینی و بنەما ئاكاريەكانى راگيراو بگيرێت.
3-نابێت هیچ لايەنێکی حکومى ناتایبەتمەند و ناحكومى گلدانەوە دەستبەسەركردنی خەڵكیان هەبێت له ژێر هەر بیانوویەك بێت.
4- مەبەست له راگرتن ئەنجامدانى كارسازى لێکۆڵینەوەیە نەك ئازاردان و کۆتكردنى ئازادى لەخۆڕاو وسزادان.
5- ماوەی راگرتن دیاریكراوه واتا رۆژی راگرتن و كۆتايى راگرتنەکە به بڕيارى دادوەر دیاریدەكرێت.
6- نابێت لەلايەن تەو کەسەی دەسەڵاتى راگرتنى پێدراوه زیادەڕۆی بکرێت له راگرتنى تۆمەتباراندا.
7-پاراستىنى مافه سەرەكيەكانى راگيراو له پەيوەندى به كهسوكارى و پارێزەری هەروەھا دابینكردنى پێداویستیەکانی ژیانى لەسەر خەزێنەی دەوڵەت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: خیرالله فتح الله عبدالله