لێدان و ئەشکەنجەدانی تۆمەتبار وەک فشاریک بۆ دانپێدانان کارێکی نایاساییە، بەھیچ شێوەیەک نابێ تۆمەتبار بخرێتە حاڵەکاتێکەوە کە ناچار بێ قسەبکات یان دانپێدانان بکات، تەنانەت تۆمەتبار بۆی ھەیە بێدەنگ بێ ھیچ نەڵێ.
بەپێی مادەی 333 ژمارە 111 ساڵی 1969 لە یاسای سزادانی عێڕاقی نابێت بە هیچ شێوەیەک تۆمەتبار ئازار و ئەشکەنجە بدرێت بۆ دانپێدانان، لەسەر هیچ تاوانێک لە کاتی ڵێکۆڵینەوە، بە پێچەوانە سزا دەدرێت بە زیندانیکردن.
بەڵكو زۆر ڕێگای تری زانستی و ناتوندوتیژی تر هەیە كە پێویستە لایەنە دەزگا ئەمنیەكان و لێكۆلەرەدادییەكان بۆ دانپێدانانی تۆمەتبار بەكاری بهێنن.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: ڤــێنا بکر