لە چەند بارودۆخدا کەسی ئاسایی وەک دامودەزگا ئەمنیەکان ئەتوانێت دەزگیرکردن ئەنجام بدا؟

2021-10-12 23:08:58


دەستگیرکردن ئەنجام بدات بە بێ بوونی فەرمان لەلایەن دەسەلاتی تایبەتمەندەوە: ‎بەگوێرەی مادەی "١٠٢ "لەقانون اصول محاکمات .
لەم حالەتانەدا کەسی ئاسایی دەتوانێت دەستگیرکردن ئەنجام بدات
‎١- ئەگەر تاوانەکە تاوانی بینراو بێت لەجۆری تاوانی گەورە وكەتن
‎٢-ئەگەر کەسی تۆمەتبارەکە ھەلھاتبوو دوای ئەوەی دەستگیرکرابوو بەپێێ یاسا لەجۆریی تاوانی گەورە و كەتن
‎٣-ئەگەر کەسی تۆمەتبار بەشێوەی ئامادەنەبوون "غیابی" بڕیاری بۆ دەرچووبوو بەسزایەکی ئازادیگەر لەتاوانی جۆریی تاوانی گەورە یان كەتن
‎٤-دەستگیکردنی کەسێکی سەرخۆشی تەواو ولاسەنگ لەشوێنێکی گشتی کێشە وئالۆزی دروست بکات یان ھەستی نەمابێت
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: چیا حاجی محسن شێخانی


بڵاوکراوەکان