پیاوی موسوڵمان ئەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتانی ئایینەکانی تردا بکات کە ئەهلی کیتابن ،«ئەهلی کیتاب ئەوانە دەگرێتەوە کە کتێبی ئاسمانی و پێغەمبەریان بۆ هاتووە وەک مەسیحی ،بەڵام بێ لەوە ئەو ئایینانە ناگرێتەوە کە کتێبی ئاسمانی و پێغەمبەریان بۆ نەهاتووە » بەڵام ئافرەتی موسوڵمان جگە لە پیاوی موسوڵمان نابێت هاوسەرگیری لەگەڵ غەیری موسوڵماندا بکات.
لە حاڵەتی هاوسەرگیری پیاوی موسوڵمان لەگەڵ ژنێکی هەڵگری بیروباوەڕی نا ئاسمانی واتە خاوەنی هیچ یەکێک لە ئایینە ئاسمانیەکان نەبوو (مەسیحی و جوولەکە ...) ئەوا ئیسلام بوونی دەخەینە بەردەم ئەگەر ئیسلام بوو یان مەسیحی یان جوولەکە و ئایینەکانی تر ئەوا هاوسەرگیری بەردەوام دەبێت بەڵام ئەگەر هیچ کام لە ئایینەکانی هەڵنەبژارد ئەوا دروست نیەو لەسەر دادوەرە دەستبەجێ جیایان بکاتەوە.
جیاوازی نیە لە نێوان هاوسەرگیری کردنی پیاوێکی موسوڵمان لەگەل ئافرەتێکی موسوڵمان یان ئافرەتێکی ئەهلی کیتابی تەنیا لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا نەبێت :-
١-ئەگەر ئافرەتەکە موسوڵمان بوو دەبێت شاهیدەکانیش موسوڵمان بن ( شاهیدی هاوسەرگیریەکە ) ، بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە کیتابی بێت دەبێت شاهیدەکانیش کیتابی بن.
٢-ئەو منداڵانەی لە ئافرەتێکی کیتابی بن نێر بن یان مێ بە موسوڵمان دادەنرێن.
٣-منداڵەکان میرات لە باوکیان وەردەگرن بەڵام لە دایکیان وەریناگرن بەهۆی جیاوازی ئایین .
٤-ئەگەر ئافرەتەکە کیتابی بێت ئەوا لەگەڵ هاوسەرەکەی میرات لە یەکتر ناگرن .
*بەڵام دەکرێت وەسیەت بکەن لە هەردوو حاڵەتەکەی سەرەوە .
* ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە ئایینەکەی خۆی گۆڕی بۆ ئایینێک کە ئاسمانی نەبێت واتە ئەهلی کیتاب نەبێ ئەوا هاوسەرگیریەکە هەڵدەوەشێتەوە .بەڵام ئەگەر بیگۆڕێت بۆ ئایینێکی ئاسمانی تر ئەوا هاوسەرگیریەکە بەردەوام دەبێت .
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: لۆزان ڕەفیق