میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

2021-10-16 12:45:40


میرات بریتییە لە گواستنەوەی خاوەنداریێتی ماڵ و سەروەت و سامان و ئەو مافانای کە کەسی مردوو دوای خۆی بەجێی دێڵێ، جا چ ماڵ بێت یان زەوی و زار، یان مافێک بێت لە مافە شەرعییەکان لە کەسی کۆچکردوو بۆ میراتگرە زیندووەکانی جێمابێ.

هۆکارەکانی میرات لەیەکگرتن چیە؟
١-هاوسەریەتی راست و دروست.
٢-پەیوەندیی خزمایەتی.
٣-کۆیلایەتی(لایەنایەتی)، بەڵام خۆشبەختانە ئێستادا ئەوە نەماوە.

بنەماکانی میرات چین؟
١-میراتلێگیراو (کەسە مردووەکە).
٢-میراتگر (ئەو کەسەیە کە میرات لە کەسە مردووەکە دەگرێ بەڵام دەبێ زیندوو بێت).
٣-پاشماوەی سەروەتەکە (بریتییە لەو سامانەی کەوا مردوو لە دوای خۆی بەجێیدەهێڵێت).
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: شێنێ ئەحمد


بڵاوکراوەکان