هۆکار چیە کوڕ میرات لە کچ زیاتر وەردەگرێت؟

2021-10-16 13:21:56


میراتی کوڕ دوو حاڵەتی هەیە :

1. هەموو میراتەکە دەبات ئەگەر بەتەنها بوو .
2. دەبێتە ( عصبە ) ئەگەر هاتوو خوشکی لەگەڵ واتە دوو بەش بۆ کوڕ بەشێک بۆ کچەکە .

میراتی کچ سێ حاڵەتی هەیە :

1. نیوەی میراتەکە دەبات ئەگەر بەتەنیا بوو واتە برای نەبوو .
2. دوو لەسەر سێ دەبات ئەگەر تەنها دوو خوشکی لەگەڵ بوو .
3. دەبیتە ( عصبە ) ئەگەر هاتوو برای لەگەڵ بوو .

هۆکار چییە لە میرات کوڕ زیاتر لە کچ دەبات ؟

ئەو خاڵانەی ئاماژەمان پێکردوون بە پێی شەریعەتی ئیسلام پێڕەو دەکرێت ، وە ئەم 4 خاڵە هۆکارن بۆ دوو هێندە بەشەی میراتی کوڕ.

1. کچ کاتێک کە هاوسەرگیری دەکات مارەی دەکەوێ پێشەکی و دواخراو .
2. کچ بژێوی لەسەر هاوسەرەکەی دەبێ لە کاتی هاوسەرگیری .
3. کچ میرات لە ماڵی باوکی دەبات لە کاتی دابەشکردنی .
4. کچ میرات لە میراتی هاوسەری دەبات لە کاتی دابەشکردنی .

بەڵام کوڕ تەنها میرات لە ماڵی باوکی دەبات .
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: سەلمان دلاوەر


بڵاوکراوەکان