مافی دەنگدەر بریتییە لەو مافەی کە دەوڵەت دەیدات بە ھاوڵاتیان و دانیشتوانی وڵاتەکەی بۆ دەنگدان لە ھەڵبژاردنە گشتی و سیاسیەکان لە زۆربەی وڵاتە دیموکراسییەکاندا.
دەنگدەر دەتوانێت لە ھەڵبژاردنەکان نوێنەری خۆی دیاری بکات بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک و ھیچ فشارێک وە ئەم مافە دەدرێت بە ھاوڵاتیان کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین کاتێک دەگەنە تەمەنی یاسای کە بەپێی یاسا بەرکارەکانی عێراق دەبێت ١٨ ساڵ بێت
وە دەنگدان لە سیستەمی نوێی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دا ھەر پارێزگایە و کراوە بە چەند بازنەیەکەوە کە کاندیدەکان دیاریکراون لە ھەر بازنەیەکدا
واتە بۆ نمونە سلێمانی کراوە بە ٥ بازنەوە بەپێی ناوچەکان وە ھەر بازنەیە و کاندیدی دیاریکراوە کە تەنھا ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەتوانن دەنگ بدەن بەو کاندیدەی کە لە بازنەکەیدایە بۆیە لەم دەنگدانە دەنگدەرێک کە دانیشتوی شاری ھەولێرە ناتوانێت دەنگ بدات بە کاندیدێک لە سلێمانی وە لە سلێمانی دەنگدەرێک کە لەبازنەی ١ دایە دەنگ بدات بە کاندیدێک کە لە بازنەی ٣ دایە ئەوا ئەو دەنگە ئەژمار ناکرێت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: شەنگەر بەهادین