دەتوانیت خۆت کاندید بکەی بۆ پەرلەمان ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانەت تیابوو

2021-10-16 13:37:10


یەکەم: مەرجەکانی خۆکاندیدکردن:
1- پێویستە کاندید لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا (6ی حوزەیرانی 2021) تەمەنی (28) ساڵی تەواوکردبێت.
2- ھەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یان ھاوشێوەکانی بێت.
3- خاوەنی ناسنامەی عێراق بێت و لەدایکبووی ئەو پارێزگایە بێت کە لە یەکێك لە بازنەکانیدا خۆتی تێدا کاندید دەکەیت.
4- ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق نەبێت.

دووەم: شوێنی خۆکاندیدکردن:
1- پێویستە لەسەر کاندید پەڕاو و بەڵگەکانی ببات بۆ نوسینگەی کۆمسیۆن لە پارێزگاکەی خۆیدا و ڕادەستی ھۆبەی کاروباری کاندیدەکان بکات لەنێوان ڕۆژانی 9ی کانونی دووەمی 2021 ھەتا ڕۆژی 28ی کانونی دووەمی 2021.
2- بەڵگەکانی کاندید بریتین لەمانەی خوارەوە:
أ- بەڵێننامەی کەسێتی (نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ).
ب- بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی یان ھاوشێوەکانی و لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەوە ئاراستەی کۆمسیۆن کرابێت.
ج- دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە بەڵگەکانی کەسێتی (کارتی باری کەسێتی و شەھادەی جنسیەی عێراقی یان کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبوون و فۆرمی خۆراك.)
د- فۆرمی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری ژمارە (4) لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
فۆرمی ژمارە (21) کە بریتییە لە لیستی ناوی (500) دەنگدەری دوبارە نەبوو لە پەنجا لاپەڕەدا لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگی تێکڕای لیستەکان.
ھ- فۆرمی ژمارە (20)ی تایبەت بە مۆڵەتی خۆکاندیدکردن لەگەڵ کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
و- کۆپییەك لە رێنماییەکانی ھەڵسوکەوت و بەرنامەی کاری ھەڵبژاردنی سیاسی کەسە کاندیدەکە لەگەل کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.
ز- چەکێکی بانقی ساخکراوە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کرابێت.
ر- چەکێکی بانقی بۆ قەرەبووکردنی کاری لێکۆڵینەوە لە شیاوبوونی کاندید بۆ ھەڵبژاردنەکانی 2021 لەگەل کۆپییەکی رەنگاوڕەنگ.

 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: نیگا فواد


بڵاوکراوەکان