ئینتەرپول كورتكراوەی وشەی (International Police)ـە، ناوی تەواوی ڕێكخراوی پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتییە (International Criminal Police Organization) و گەورەترین ڕێكخراوی پۆلیسی جیهانییە.
ئینتەرپول (97) ساڵ پێش ئێستا و لە (20ـی نیسانی 1923) پێكهات، پێكهاتوە لە هێزی پۆلیسی (194) وڵات. ڕێكخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی چەند ئەركێكی بنچینەیی هەیە:
- ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە بارەی كاری تاوانی نێودەوڵەتیی.
- هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكە بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانی نێودەوڵەتیی، بۆ نمونە: (ساختەكاری، بەتاڵانبردن، پرۆسەی كڕین و فرۆشتنی چەك بەشێوەی نایاسایی).
- فەراهەمكردنی دڵنیایی و برەودان بە هەماهەنگی نێوان پۆلیسی هەمو وڵاتانی بەشدار لە فراوانترین پانتایی و لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان لەو وڵاتانە و لەبەر ڕۆشنایی جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ.
دامەزراندن و گەشەپێدانی كاری هەمو ئەو دامەزراوانەی كە بەشدارن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری دەربارەی (تاوان لە یاسای گشتیی)، هەروەها ئاشكراكردن و بەرەنگاربونەوە و قەدەغەكردنی تاوانی نێودەوڵەتیی و پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی پۆلیس لەڕوبەڕوبونەوەی ئەو تاوانانەی لە دەرەوەی سنوری وڵاتان ئەنجام دەدرێت.
ڕێكخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتیی سەر بە كۆمەڵەیەكی گشتییە، لە (12) ئەندام پێكدێت و هەر ئەندامێك یەك دەنگی لە كاتی دەنگدان هەیە و كۆمەڵەكە سەرۆك و لیژنەی جێبەجێكاری ڕێكخراوەكە هەڵدەبژێرێت. هەمو ئەندامانی نێو ڕێكخراوەكەش (تۆماری تاوانە نێودەوڵەتییەكان)ـیان لە لایە، لە بابەتی ڕاهێنان و كاری ڕاوێژكاری هاوكاری یەكتری دەكەن.
بنكەی هەمیشەیی ڕێكخراوەكە لەشاری (لیۆن) ـی فەرەنسایە كە (250) كارمەند كاری تێدا دەكەن، هەرچی بارەگای سەرەكی ڕێكخراوەكەشە دەكەوێتە شاری (ڤیەنا) لە نەمسا.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پـارێــزەر: هـــەوراز بـاویـانـــى