دەرهێنانی کارتی تەندروستی بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شوێنە گشتیەکان کار دەکەن وە بە پێی ئەو بوارەی خۆۆی پشکنینی بۆ دەکرێت(ڤایرۆسی یان بەکتریۆلۆجی) لە تاقیگەی گشتی. سەرەتا دەبێت سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی بکات بۆ ئەوەی رەوانەی تاقیگە بکات بە مەبەستی پشکنینی بە پێی کاری خۆی دوای دەرچوونی پشکنینی ئەگەر تەواو بوو ئەوا کارتی تەندروستی بۆ دروست دەکرێت ئەگەر دەرنەچوو لە پشکنینی بە پێی ئەنجامەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ئەم کارتە بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان ناسنامەی باری شارستانیەتی وێنەیەک وە بۆ هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان نیشینگە(اقامە) و پاسەپۆرت بهێنێت.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی تەندروستی›بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی›بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک›هۆبەی چاودێری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان:
بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی له شوێنه گشتى يهکان کار دەکەن پهيوهندى به خواردن و خواردنهوه ههيه، وە شوێنەکانی تر وهک (سەرتاشخانە، ئارایشتگا، مەلەوانگە، سەنتەرەکانی جوانکارى، شوێنی مەساج، بۆ هەموو کارگەکانی دروستکردنی خواردن و خواردنەوە و لە کیس کردن، شوێنی تر کە پێویست بکات.
ئەم خزمەتە بۆ هەموو کرێکارەکانە هاونیشتمانی بێت یان بیانی بێت بەڵام ئەگەر بیانی بێت دەبێت لە سەرەتادا مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.
مەبەست:
بۆ دەرهێنانی کارتی تهندروستى بۆ کرێکاران تاکو دڵنیابین جهستهیان تەندروستە بۆ کارکردن لە شوێنە گشتیەکان.
مەرجەکان:
١. پڕکردنەوەی فۆرمى هۆبەی چاودێری تەندروستی .
٢. ئەنجامدانی پشکنینی خوێن.
٣. ئهنجامى پشکنينهکه باش بێت و تهندروست بێت هيچ کێشهيهکى نهبێت.
٤. کرێکارى بیانی دەبێت بەڵگەنامەى ( مۆڵەتی کارکردن کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەلایەتی ههبێت، مۆڵەتی نیشگەى وهزارهتى ناوخۆى ههبێت ، پاسپۆرتەکەی بەسەرنهچوو بێت).
بەڵگەنامەکان:
١. بەڵگەنامەی ناسنامهى بارى شارستانى بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ دڵنيابوون لهرهگهزنامهى کرێکار ئايا هاونيشتيمانيه يان بيانى. چونکە ئەگەر کەسەکە (کرێکارى بيانى) بێت، دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی.
٢. بەڵگەنامەی نشینگە و ناسنامهى بارى شارستانی بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی هەرێم، ئەمەش هەمان خاڵی(١) لە بڕگەی(١٥) روون کراوەتەوە.
٣. بەڵگەنامەی نشینگە و پاسپۆرت بۆ بیانیان، تا بزانرێت پاسپۆرت و مۆڵەتی کارکردنی هەیە، ماوەی کارکردن و نیشتەجێ بوونی بهسهر نهچووه.
٥٤. بەڵگەنامەی نشینگە یا فۆرمی (ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان) بۆ پەنابەران، تا بزانرێت ئاوارەیە يا بۆ کارکردن هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و مۆڵەتی کارکردنى پێ دراو.
بریکاری و نوێنەریکردن:
ئەم خزمەتە تەنها لە لایەن خودی کرێکارەکە دەبێت چونکە دەبێت خۆی بچێت بۆ تاقیگەی گشتی پشکنین.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
برى (٣،٠٠٠) ديناری عێراقی وەکو(رسومات)ێکی تری حکومەت.
ماوەی پێویست:
(٥)پێنج رۆژ پێویستە.
هەنگاوەکان:
هەنگاوی یەکەم: پڕکردنەوەی فۆرم لەهۆبەی چاودێری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکان.
دوایین هەنگاو: دهبێت ئەنجامی ئەو پشکنینەی له تاقیگەکانی هەرێمی کوردستان بيسەلمێنێ کە هیچ نهخۆشەکی نيه ئینجا کارتی تەندروستی بۆ دەکرێت.
ژوورەکان:
(٣) ژوور پێویستە.
١. هۆبەی چاودێری تەندروستی بۆديارى کردنى رهگهزنامهى کرێکار بیانیە يا هاونیشتمانى.
٢. تاقيگه بۆ وهرگرتنى ئهنجامى پشکنين ژووری وەرگرتنی ئەنجامی پشکنین و سهلماندنى نهخۆش نيه.
٣. هۆبەی تەندروستی بۆ دروست کردنى کارتی تەندروستی.
واژو:
(٢) واژوو پێویستە.
١. واژوی بەرپرسی هۆبەی چاودێری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ ئاگادار بوون لە ئەنجامى پشکنين.
٢. واژوی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سەربە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکان بۆ دەرکردنی کارتی تەندروستی بۆ کرێکار.
ژمارەی سەردان:
(٣)سێ سهردان.
١. دوای پڕکردنەوەی فۆرم بەمەبەستی تۆمارکردن و پارە دان(رسومات) بۆ کرێکارەکە.
٢. ناردنی بۆ تاقیگەی پشکنینی جەستەی کرێکار بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کە هیچ نەخۆشیەکی نیە.
٣.دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە ئەگەر باش بوو واتە نەخۆشی نەبوو ئەوا کارتی بۆ دروست دەکرێت هەمان رۆژ وەری دەگرێتەوە، ئەگەر ئەنجامەکەی دەرنەچوو واتە نەخۆشی هەبوو ئەوا بۆی ناکرێ بەڵکو چەند رێنماییەکی تەندروستی بۆ دەکرێت لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ بەم نەخۆشیە کە هەیەتی.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
پێويست نيه.
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
هیچ فۆرمێک پر ناکرێت بۆ ئەم مەبەستە تەنها کارتێکی بۆ دەکرێت خۆی دەپشکنێت لە تاقیگەی گشتی.
https://services.gov.krd/