بریتیه له خزمهتگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه خزمهتگوزارییهكی گرنگ و بهردهوامه و پەیوهسته به رێپێدانى دروستكردنى خانوو.
كوالێتی ئهم خزمهتگوزارییه راستهوخۆ بهستراوهتهوه به ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانهوه.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
مافی وەدەستهێنان:
بۆ گشت هاوڵاتيەک کە قەواڵەی زەوی بە ناوی تۆمارە.
مەبەست:
بۆ وەرگرتنى مۆڵەت بۆ دروستکردنى خانوو.
مەرجەکان:
١. نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.
٢. نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
٣. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و رسومات.
٤. وەرگرتنى رەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان.
بەڵگەنامەکان:
١.وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور ( لە ٣ مانگ کۆنتر نەبێت) ئەگەر زەویەکە موڵک بوو.
٢.ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
٣.بریکارنامە ئەگەر بریکارى هەبوو.
بریکاری و نوێنەریکردن:
لە رێگای خاوەنکار یاخود بريکارنامەوه بە دەست دەهێنرێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
تێچووى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پرۆژەکە کە لە (٢٠٠،٠٠٠) دینارى عیراقى دەستپێدەکات بۆ (١،٠٠٠،٠٠٠) و زیاتریش ).
هەروەک ئەم رسوماتانە لەرێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریدەکرێت کە ئەمانەن :
- رووبەرى بینا × ٢٠٠٠ = رسوماتى بینا.
- رووبەرى بینا × ٤٥٠ دینار = رسوماتى پارکیى ئۆتۆمبێل
- ١/٢ پانى شۆستە × رووکارى بینا × ٢( ژمارەى نهۆم ) × بڕى پارە بۆ یەک مەتر = رسوماتى شۆستە
- رووکارى بینا × پانى شەقم × ١٠,٠٠٠ دینار / ٤ = رسوماتى قیر
- رووکارى بینا × پانى شەقم × ١٠,٠٠٠ دینار / ٢ = رسوماتى قیر
- رووکارى بینا × پانى شەقم × ١٠,٠٠٠ دینار / ٢ = رسوماتى قیر
دانانى بارمتە ( تأمینات ) بە بڕى ( ٥٠٠,٠٠٠ )دینارى عیراقى ، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.
- کرێى پشکنین کە بۆ هەر پشکنینێک برى (١٥,٠٠٠) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.
ماوەی پێویست:
(٥-٣) رۆژ بە پێى لێهاتوویى و شارەزایى خزمەتخواز.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.
دوا هەنگاو: وەرگرتنى رێپێدان.
ژوورەکان:
١. بەڕێوەبەر.
٢. نەخشەدانان.
٣. لێژنەی پشکنین.
٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.
٥. ژمێریاری.
٦. کارگێری.
٧. وردبینی.
٨. یاسایی.
٩. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.
١٠.فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.
واژو:
(١٠) واژوو پێویستە:
١. بەڕێوەبەر.
٢. نەخشەدانان.
٣. لێژنەی پشکنین.
٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.
٥. ژمێریاری.
٦. کارگێری.
٧. ووردبینی.
٨. یاسایی.
٩. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.
١٠.فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.
ژمارەی سەردان:
خزمەتخواز (٥) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە بکات.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
١. تۆمارى خانوبەرە بۆ بەدەستهێنانى قەواڵەی نوێ و چەسپاندنى سنوور.
٢. بەڕێوەبەرایەتی ئاو بۆ بڕين و راکێشانى ئاو.
٣. بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرە بۆ هەڵگرتنى باج لەسەر خانوەکە.
٤. بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆ بڕين و راکێشانى کارەبا.
خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر:
پشکنینی بەرهەمە نەوتیەکان و کانزاکان و ئاو
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
١. فۆرمى دروستکردنى خانوويەکە هەر لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى پڕ دەکرێتەوە. ٢. پێش وەختە پڕ ناکرێتەوە تا ئەو کاتەى داواکە پێشکەش دەکرێت. ٣. فۆرمەکە پێويستى بە مۆرى عەريزەنووس نيە.
https://services.gov.krd/