پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ ئەو شوێنانەی کە خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن یان خزمهت پێشکەش بە هاوڵاتی دەکەن، وەک (ئارايشتگا، سەرتاشخانە (شوێنی سەرتاشین، شوێنی فێرکردن)، سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنی مەساج، مەلەوانگە، هۆڵی لەش جوانی، سەیرانگا، شاری گەشتیاری، کۆفی شوپ نێرگەلە، کۆشک و فرۆشگای مەی فرۆشەکان، سینەما، گەرماو) لەگەڵ هەموو کارگەکانی بەرهەمهێنانی خواردن وەکارگەکانی خۆراک قوتوبەند دەکەن وەیان دروست دەکەن.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی تەندروستی
مافی وەدەستهێنان:
بۆ هەموو ئەو خاوەن کارانەی، خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن یان خزمهت پێشکەش بە هاوڵاتی دەکەن وەک (ئارايشتگا، سەرتاشخانە (شوێنی سەرتاشین، شوێنی فێرکردن)، سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنی مەساج، مەلەوانگە، هۆڵی لەش جوانی، سەیرانگا، شاری گەشتیاری، کۆفی شوپ نێرگەلە، کۆشک و فرۆشگای مەی فرۆشەکان، سینەما، گەرماو) پێویستە لەسەر ئەم شوێنانە مۆڵەتی تەندروستی دەربێنن ئهگهر خاوەن کارەکە بیانی بێت یا هاونيشتيمانی.
مەبەست:
١. ڕێگاپێدانە بە کارکردن.
٢. دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستی.
٣. بۆ پابەندبوون بە یاسا و ڕێنمایەکانی وهزارهتى تەندروستی يه.
مەرجەکان:
١. نووسینی داواکارى یەک و پرکردنەوەی فۆرم .
٢. هێنانی رەزامەندی وهزارهتى شارەوانی و گهشتوگوزار بۆ ئەو شوێنەی کە مۆڵەتی تەندروستی بۆ دەردەهێنێت.
٣. هێنانی رەزامەندی( قائيم قامیەت) یان گەشت و گوزار.
٤. هێنانی ئەستۆپاکی لە (باجی دەرامەت).
٥. شياوى و گونجاوى رووبەری شوينهکه.
٦. پابەندبوون بە رێنمايیەکانی تەندروستی کە هاوپێچە بۆ هەر شوێنێک بهپێى جۆرى کارهکه.
بەڵگەنامەکان:
١. بەڵگە نامەی باری شارستانی (نفوسی) بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان.ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا هاوڵاتی عیراقیە یان نا.چونکە ئەگەر کەسەکە (خاوەن کارەکە) هاوڵاتی بیانی بێت دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.
٢. بەڵگە نامەی نشینگە و باری شارستانی بۆ هاوڵاتیانی دەرەوەی هەرێم. ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا هاوڵاتی عێراقیە یان نا.چونکە ئەگەر کەسەکە (خاوەن کارەکە) هاوڵاتی بیانی بێت دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.
٣. بەڵگە نامەی نشینگە و پاسپۆرت بۆ بیانیان. ئەمەش بۆ ئەوەی بزانرێت کە پاسپۆرت و مۆڵەتی کارکردنی هەیە و بەسەرنەچووە ماوەی کارکردنی و نیشتەجێ بوونی.
بەڵگە نامەی نشینگە یان فۆرمی (نەتەوە یەکگرتووەکان) بۆ پەنابەرە سوور یەکان.ئەم بەڵگەنامەش بۆ ئەوەی بزانرێت لە کام گروپە ئایا ئاوارەیە یان بۆ کارکردنی هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و هەبوونی مۆڵەتی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی دروست واتا رێگا پی دراو.
بریکاری و نوێنەریکردن:
لهرێگاى بريکارنامه بهدهست دێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
١. شوێنی میللی ٨٠٠٠هه زار ديناری عێراقی بۆ دەرخستە لهگهڵ ٢٥٠٠٠هه زار دیناری عێراقی کريێ مۆڵەتی تەندروستی کۆى تێچوو ٣٣٠٠٠هەزار ديناری عێراقی.
٢. شوێنی گەشتیاری ٨٠٠٠هه زار ديناری عێراقی بۆ دەرخستەلهگهڵ ٧٥٠٠٠هه زار دیناری عێراقی، کريێ مۆڵەتی تەندروستی کۆى تێچوو ٨٣٠٠٠ هەزار ديناری عێراقی.
ماوەی پێویست:
ماوەی (٧) رۆژ تا (١٥) رۆژى پێويسته.
هەنگاوەکان:
١. پێشکەشکردنی داواکاریەک و پڕکردنەوەی فۆرم لە ژووری پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی.
٢. دواجار پێدانی مۆڵەتی تەندروستی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەرین، کۆیە، شارەزوور).
ژوورەکان:
١. ژووری خۆپاراستن و چاوهدێرى تهندروستى، فۆرم دادەنێ لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی و خشتەی بۆ دەکرێت.
٢. ژوور ژمێریاری پارە دەدات (رسومات).
٣. ژوور بەڕێوەبەرايهتى خۆپاراستن و چاوهدێرى تهندروستى، بۆ پێداچوونەوەی مامهڵهکە و واژووکردنى.
٤. مۆڵەتی تەندروستی بۆ دروست دەکرێت و پێشکەش دەکرێت.
واژو:
١. واژوی خودی قایمقامیەت.
٢. واژوی فەرمانبەریک لە سەندێکای کرێکاران.
٣. واژوی فەرمانبەریک لە دائرەی دەستەبەری کۆمەلایەتی.
٤. واژوی فەرمانبەریک لە پارێزگای هەولێر.
ژمارەی سەردان:
١. پێشکهش کردنى دۆکيۆمێنتهکان و جێبهجيکردنى ههنگاوهکان.
٢. ئهنجام دانى نهخشهو کشف.
٣. وهرگرتنهوهى مۆڵهت.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
١. وهزارهتى شارەوانی و گهشتوگوزار بۆ دڵنيابوون له پابەندبوونی شوێنەکە بە رێنمایی و.شارەوانی.
٢. بهرێوهبهرايهتى باجی دەرامەت، هينانى ئەستۆپاکی کە هیچ قەرزاری حکومەت نییە.
٣. قائيم قامیەت، ئهگهر شوێنهکه ميللى بيت.
٤. بهرێوهبهرايهتى گهشت و گوزار ئهگهر پرۆهکه گهشتيارى بوو.
٥. ژووری بازرگانی بۆ وەرگرتنی (ناوی بازرگانی).
٦. بهرێوهبهرايهتى بهرگرى شارستانى، ئامێری ئاگرکوژانەوەی دابنێت.
٧. سەندیکای کریکاران بۆ تۆمارکردنی ناوی کریکاران.
٨. بهرێوهبهرايهتى دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ تۆمارکردنی ناوی کریکاران.
٩. پاریزگا.
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
فۆرمێک هەیە، لە لای عەریزە نووس پڕ دەکرێتەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆپاراستنی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگاکان. بەڵام مۆری عەریزە نووسی پێويست نيهبەڵکو پوولی لێ دەدات. فۆرمەکە هاوپێچ کراوە.
https://services.gov.krd/