دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبوو

2021-10-28 23:03:43


دووبارە دەرهێنانەوەی ساڵیانەی ونبوو.

دەزگای بەرپرس: 

وەزارەتی ناوخۆ

بەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم

بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم

مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو خاوەن سالێانەکی تایبەت بە (بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاگانی هەرێم) لەکاتی وون بونی لەلاین

خاوەنەکەی.

مەبەست: 

دەرهێنانەوەی سالێانەی وون بۆ بۆ هاوڵاتی.

مەرجەکان: 

١. بەڵگەنامەی کەسیەتی پێویست.

٢. نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ونبووەکان کە پشتگیری لە وونبونی ساڵيانەکە بکات.

٣. نوسراوی داداگا: هۆبەی داواکانی هاتوچۆ (شعبە الدعاوی المروریە).

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عراقی (ئەگەر عیراقی بێ).

٢. ناسنامەی کەسایەتی (ئەگەر عیراقی بێ ).

٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).

٤. ئەگەر بیانی بێ (پاسپۆرت و بەڵگەنامەی نشتەجێ بوون لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ رێگا پێ درابێ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ناکرێت چونکەسوێند خواردنی تێدایە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بۆ یەکەم جار (١٠,٠٠٠) دە هەزار دیناری عێراقی.

٢. ئەگەر دووم جار (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دیناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

پاش هێنانی هەموو نوسراو وبەڵگەنامەکان بە یەك رۆژ تەواودە دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاوە سەردان پۆلیسی وون بوەکان دەکات.
دواین هەنگاوە وەرگرتنەوەی ساڵیانە.

ژوورەکان: 

١. پشکنینی ئۆتۆمبێبل.

٢. پرکردن فۆرمی ونبوو ساڵیانە ئۆتۆمبێل لە لاین کاتب عریزە ٠لە دەروەی بەڕێوەبەرایەتیەکە.

٣. ژووری وەرگرتە و دەرکردە.

٤. رەزامەندی ئەفسەری بەش.

٥. ژووری ژمێریاری.

٦. ژووری پەنچە مۆر لە لاین (ئەفسەری تۆمار).

٧. ژوەری وەرگرتنی مامەلەکە و تۆمارکردنی لە تۆمارکەکان.

٨. وەرگرتنەوەی سالیانە.

واژو: 

١. لە کاتی هێنانی نوسراوی پۆلیسی وونبوەکان واژوی بەڕێوەبەری پۆلیسی ونبووەکان.
٢. لە دادگا واژوی کارمندی هاتوچۆی هۆبەی بەشی سکالاکانی هاتوچۆ .
لە پشکنین ئۆتۆمبێل.
١- (٢) دوو واژو کارمەندی بەراد بۆ (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
٢- (١) یەک واژوی سەرۆکی لێزنەی پشکنین (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
٣. واژو کاتبەی کۆمپیوتر
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان هەرێم /.
١. واژو ئەفسەر لە سەر مامەلەکە
٢. واژو کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن .
٣. واژو ئەفسەری تۆمار (لە ئامادەبوون خاوەنی مامەلەگە) .
٤. واژو یان پەنجەمۆر خاونی ئۆتۆمبێل.
٥. واژو کارمەندی ژمێریاری و پیدانی پسولە .
٦. واژو وەرگری مامەڵەکە .
٧. واژوکردنی لە تۆمارەکان.
٨. واژو ئەفسەر تۆمار لە سەر (ساڵیانە).
٩. واژو رێخری ساڵیانە لە سەر (ساڵیانە).

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ونبووەکان.

٢. داداگا: هۆبەی سکاڵاکانی هاتوچۆ (شعبە الدعاوی المروریە) بۆ دڵنیابوون کە ساڵیانەکە دەستگیر نەکراوە و درابێتە دادگا بۆ سزادانی و لەگەڵ خۆی نوسراوێک دێنێت کە ساڵیانەکە لای ئەوان نییە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 

١. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم فۆرمی تایبەت هەیە پێویستە پربکریتەوە لە لایەن عریزە نوس پیش ئەوەی سەردانی بۆ ناو بارگا ٢. فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل تایبەت هەیە. ٣. ئەگەر سالێانەی بەسەرچۆپێ فۆرمی تایبەت بە پشکنین پردەکاتەوە ئەگەر باسەر نەچوبێ پێویست بە پشکنین ناکات.

 





https://services.gov.krd/

بڵاوکراوەکان