دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی بۆ هاوڵاتیان.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی ناوخۆ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم
مافی وەدەستهێنان:
هەموو هاوڵاتیەکی عێراقی.
مەبەست:
بە مەبەستی بە دەست هێنانی مۆڵەتی نێودەولەتی.
مەرجەکان:
١. هێنانی مۆڵەتی هاتووچۆی عێراقی (گشتی یان تایبەت) بە سەر نەچوبێت.
٢. ئامادەبوونی داواکار لە کاتی پێشکەشکردنی داوایەکەی.
٣. پاساپۆرتی هەبێت.
٤. پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت.
بەڵگەنامەکان:
١. مۆڵەتی هاتووچۆی عێراقی تایبەت یان گشتی.
٢. پاسپۆرت.
٣. (٢) وێنە پشتی سپی بێ.
بریکاری و نوێنەریکردن:
ناکرێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
(٢٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی بۆ فایل و کۆپی کردن لە (دەروەی هاتووچۆی گشتی) و (١٥,٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی رسوماتی پێدانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی.
ماوەی پێویست:
نیو کات ژمێر.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو پرکردنەوەی فۆرمی مۆڵەتی نێودەولەتی، دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی مۆلەتەکە.
ژوورەکان:
١. ژووری مۆڵەت بۆ پرکردنەوەی فۆرمی مۆڵەتی نێودەولەتی.
٢. ژووری تۆمارکردنی مۆڵەتی نێودەولەتی.
٣. ژووری وەردبین و چاپ کردنی مۆلەتەکە.
٤. ژووری بەڕێوەبەری گشتی.
واژو:
١. واژوی داواکاری لە سەر فۆرمەکە.
٢. واژوی بەڕێوەبەری گشتی لە سەر فۆرمەکە مۆلەتەکە.
٣. واژوی بەرپرسی هۆبە لە سەر فۆرمەکە.
ژمارەی سەردان:
یەک جار.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
هیچ بەڕێوەبەراتیەکی تر پێویستی نییە.
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
فۆرمی تایبەت بە مۆڵەتی نێودەولەتی کە لە لایان بەشی مۆڵەت پردەکرێتەوە
https://services.gov.krd/