بۆ پشکنينى خوێنی ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی .
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی تەندروستی :بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان:
بۆ ئهو کوڕ وکچانەی کە دەیانەوێت پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدهن.
مەبەست:
بۆ خۆپاراستن و چارەسەری .
مەرجەکان:
پێویست کەسەکان بەڵگەنامەو نوسراوى دادگايان پێبێت.
بەڵگەنامەکان:
١- ئە گەرهاوڵاتی هەرێمی کوردستان یاعێراقی بێتڕەگەز نامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى و دوو وێنەى رهنگاورهنگ له ههریەک لەژنەکەو پیاوەکەی پێویستە .
بەڵام بۆ بیانیەکان کۆپیە کی پاسپۆرت پیوستە بخەروو.
بریکاری و نوێنەریکردن:
نەخێر.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
بڕی(٤٥,٠٠٠)هه زاردیناریعێراقی.
ماوەی پێویست:
(٧)حهوت رۆژ پێویستە
هەنگاوەکان:
یە کەم هەنگاو:-
١. سەردانی دادگا دە کەن .
دواین هە نگاو:-لە ڕێگای دادگاوە ڕەوانەی ئەو بنکە تەندروستییە دەکرێن کە خزمەتەکەی تێدا پێشکەش دەکرێ.
ژوورەکان:
(٣) ژوورى پێویستە :-
لهرێگاى دادگادهنێردرێت بۆ بنکەی تەندروستی بەم هەنگاوانە تێپەڕ دەبێت:
١. ژوورى تۆمار، بۆ تۆمارى ناوو زانینی ژمارەی سەردانيهکان.
٢.فایل بۆ دەکرێت وە بڕی(٤٥،٠٠٠)هەزار دیناری عێراقی ڵێ وەردەگرێت،بەنوسراوێک کەوا هاوپێچ کراوە.
٣. ژوورى تاقيگه خوێنی لێ وەردەگیرێت بۆ پشکنین و پسوولەیەکی پێ دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.
واژو:
دوو واژووى پێويسته:
١. واژووی کەسی داواکار.
٢. واژووی ئەو فەرمانبەرەی کە فایلەکەی بۆ دەکاتەوە.
ژمارەی سەردان:
دووجار سهردان دهکات :
١. بۆ وەرگرتنی خوێن لەلایەن کارمەندانی بنکهى تهندروستى.
٢. وەرگرتنهوهى ئەنجامی پشکنین.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
سهردانى دادگا دهکات بۆ ناردنه بنکهى تهندروستى.
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
فۆڕمی تایبەت هەیە لەو بنکە تەندروستیانەی کە ئەم خزمەتە پێشکەش دەکەن/هاوپێچ کراوە.
https://services.gov.krd/