گۆڕینی ژمارەی ئۆتۆمبێل

2021-10-28 23:21:45


گۆڕینی ژمارەی دوو ئۆتۆمبێل ژمارەی یەکێکیان دەخرێتە سەر ئەوی تر واتا ئالۆگۆری پێ دەکرێت و دەبێت هەردوو ئۆتۆمبێل هی یەك کەس بێت واتا خاوەنەکەیان یەك بێت و لە سەر داوا کاری خۆی ئەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

دەزگای بەرپرس: 

وەزارەتی ناوخۆ

مافی وەدەستهێنان: 

گۆڕینی ژمارەی دوو ئۆتۆمبێل ژمارەی یەکێکیان دەخرێتە سەر ئەوی تر واتا ئالۆگۆری پێ دەکرێت و دەبێت هەردوو ئۆتۆمبێل هی یەک کەس بێت واتا خاوەنەکەیان یەک بێت و لە سەر داوا کاری خۆی ئەوەی بۆ ئەنجام دەدرایت.

مەبەست: 

بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی دوو ئۆتۆمبێل کە خاوەنەکانیان یەک کەی بێ لەسەر داوای خۆی

مەرجەکان: 

١. هەردوو ئۆتۆمبێل بە ناوی یەك کەس بێ وەلە یەك پارێزگا بێ.
٢. پشکنینی ئۆتۆمبێلی بۆ بکرێت .
٣. بژاردنی هەموو سزادانەکان ئەگەر لەسەری بێ.
٤. ئامادەبوونی خاوەنی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عراقی.
٢. ناسنامەی کەسایەتی.
٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لەکاتی پێدانی وەکالەتی گشتی و وەکالەی تایبەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (٢٠٠٠) هەزار دینار ی عێراقی دەدات ئەگەر پێویست بە پشکنین (P.V.I) نەکات.

٢. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (٤٦,٠٠٠) هەزار دینار ی عێراقی دەدات بۆ دروستکردنی تابلۆ و ساڵیانە و ئەگەر بارهەڵگر بێ و لە (١٢) تەن زیاتر بێت(٥٢,٥٠٠) هەزار دینار دەدات.

ماوەی پێویست: 

لە هەمان رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاوە پشکنین ئۆتۆمبێل.
دواین هەنگاوە وەرکرتنەوی سالیانە.

ژوورەکان: 

١. پشکنینی ئۆتۆمبێبل.
٢. پرکردنەنەوەی فۆرمی تومارکردنی ئۆتۆمبێل لە لایەن کاتب عریزە لە دەروەی بەڕێوەبەرایەتیەکە.
٣. ژووری وەرگرتە و دەرکردە .
٤. ژووری ژمێریاری.
٥. ژووری پەنچە مۆر لە لاین (ئەفسەری تۆمار).

واژو: 

لە پشکنین ئۆتۆمبێل/
١- (٢) دوو واژو کارمەندی بەراد بۆ (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل)
٢- (١) یەک واژوی سەرۆکی لێزنەی پشکنین (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل)
٣. واژو کاتبەی کۆمپیوتر .
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان هەرێم /
١. واژو کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن.
٢. واژو ئەفسەری تۆمار (لە ئامادەبوون خاوەنی مامەلەگە یان بریکار).
٣. پەنجەمۆر خاونی ئۆتۆمبێل .
٤. واژو کارمەندی ژمێریاری.
٥. واژو وەرگری مامەڵەکە.
٦. واژو تۆمارکردنی لە سەر مامەلەکەو.
٧. واژوی رێکخەری سالێانە.
٨. واژو ئەفسەری لە سەر سالێانە.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 

١. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم فۆرمی تایبەت هەیە پێویستە پربکریتەوە لە لایەن عریزە نوس پیش ئەوەی سەردانی بۆ ناو باره گا. ٢. فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل تایبەت هەیە.

         





https://services.gov.krd/

بڵاوکراوەکان