بریتیە لە پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان:
بۆ کۆمپانیا بازرگانەیەکانی ئۆتۆمبێل.
مەبەست:
بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە لایەن کۆمپانیا بازرگانیەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
مەرجەکان:
١. دەبێت کۆمپانیای تایبەت بە بازرگانی ئۆتۆمبێل تۆمارکراوبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
٢. کۆگای هەبێت.
٣. هەبوونی خزمەتگوزاری بریکاری جۆرێک لە ئۆتۆمبێل بۆ چاککردنەوە.
بەڵگەنامەکان:
١. داوکاری لەسەر کلێشەی کۆمپانیا تاوەکو بە ئاگاداری بەڕێوەبەری کۆمپانیا بە مۆرو واژووی خۆی بۆ دڵنیابوونی لە هاوردنی جۆری ئۆتۆمبێل لە خاڵە سنوریەکان.
٢. بریکارنامە: ئەگەر هاتوو خاوەن کۆمپانیا خۆی نەهاتبوو، بەڵام پێویستە لەم حاڵەتە داواکاری بەرەزامەندی بەڕێوەبەری کۆمپانیا بێت بە واژوو و مۆری خۆی بێت.
٣. پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تاوەکو بزانرێت کۆمپانیا بەردەوامە لە کاری بازرگانی.
٤. پشتگیری ژووری بازرگانی تاوەکو بزانرێت کۆمپانیا ئەندامە لە ژووری بازرگانیەکان.
٥. پاکانەی ساڵانە تاوەکو کۆمپانیا قەرزدار نەبێت.
بریکاری و نوێنەریکردن:
بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەوە دەکرێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
نیە.
ماوەی پێویست:
(٦٠) خولەک پێویستە بۆ بەدەستهینانی ئەم خزمەتە.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری و یاخود پێشکەشکردنی نوسراوی گومرگ بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت لەگەڵ گشت بەراییەکان.
دوا هەنگاو: واژووکردنی مۆڵەتە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی.
ژوورەکان:
خزمەتخواز سەردانی (٧) ژوور دەکات:
١. پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ناردنی ئۆتۆمبێل.
٢. رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری پێشەنگاکان و خزمەتگوزاریە بازرگانیەکان.
٣. چاپکردنی مۆڵەت.
٤. وردبینیکردن.
٥. ژووری بەڕێوەبەرایەتی هاوردەکردن و ناردەنی تاوەکو هامش بکرێت.
٦. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بۆ واژووکردن.
٧. دەرچوو.
واژو:
(٣) واژوو پێویستە:
١. وردبینی تاوەکو بزانرێت کە نوسراو وردبینی کراوە و دورە لە هەڵە و کەموکوڕی.
٢. بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری بازرگانی و پیشەنگاکان بۆ هامشکردنی نوسراو.
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بۆ واژووکردنی نوسراوکە پێویستە.
ژمارەی سەردان:
خزمەتخواز (١) جار سەردان دەکات.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
١. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت مەبەست لێی کە بازرگان یاخود کۆمپانیا قەرزدار نەبێت.
٢. پشتگیری ژووری بازرگانی مەبەستە کە ئەندام بێـت لە ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم.
٣. بەڵێننامەی کۆنترۆڵی جۆری مەبەست لێی کە بەڵێنی دابێت ئەم ئۆتۆمبێلانە کە هاوردەی دەکات بەپێی تایبەتمەندی هەرێم بێت.
٤. پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان مەبەست لێی تاوەکو دڵنیابێت کەوا ئەم کۆمپانیایە بەردەوامە یاخود پاکتاوکراوە.
٥. بریکارنامەی گشتی مەبەست لێی تاوەکو بە ئاگاداری خاوەن کۆمپانیا بێت.
٦. بانک بۆ دانی بڕی (١٠٠) هەزار بۆ هەر ئۆتۆمبێڵێک
٧. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ مەبەست لێی بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراوی بازرگانی گشتی.
٨. کۆنترۆڵی جۆری مەبەست تەنها بۆ وەرگرتنی بڕی (١٠٠,٠٠٠) هەزار بۆ کەشفکردنی ئۆتۆمبێل لە سنورەکانی گومرگ بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک
٩. خاڵە سنوریەکان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمێلەکان لەم خاڵە سنوریانە.
خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر:
وەرگرتنی باجى پیشە و کارە بازرگانیەکان
تۆمارکردنی کۆمپانیای خۆماڵی و هەموارکردنیان و پێدانی پشتگیری و نوسراو
گومرگ کردنی کاڵاو کەلوپەلی هاوردەو هەناردە بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
نیە.
ناونیشان / ئەدرەس:
هەولێر ٦٠م تەنیشت بانکی دوین - گەڕەکی خانزاد نزیک مزگەوتی شێخ سانی.
https://services.gov.krd/