بریتیە لە کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی :بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
مافی وەدەستهێنان:
بۆ کۆمپانیا بیانیەکان.
مەبەست:
بۆ کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی.
مەرجەکان:
کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی بە پێی سیستمی ژمارە (٥) ی ساڵی ١٩٨٩ کردنەوەی لق و دامەزراوە و نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆمپانیا بیانیەکان رێکدەخرێت. (هاوپێچ کراو)
بەڵگەنامەکان:
١. ئەگەر بەڕێوەبەری لق بیانی بوو: ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە، کارتی زانیاری.
٢. ئەگەر بەڕێوەبەری لق عێراقی بوو: پاسپۆرت، کارتی نشینگە.
بریکاری و نوێنەریکردن:
بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەی گشتی رەها یان بریکارنامەی تایبەتی بەدەست دەهێنرێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
(٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار (کۆی گشتی بابەتەکان).
ماوەی پێویست:
(٣) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەکان.
دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کردنەوەی لقی کۆمپانیا.
ژوورەکان:
خزمەتخواز سەردانی (٥) ژوور دەکات:
١. ژووری هاتوو و دەرچوو.
٢. ژووری بەڕێوەبەرای گشتی.
٣. ژووری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا بیانیەکان.
٤. ژووری ئامار.
٥. ژووری ژمێریاری.
واژو:
(٤) واژوو پێویستە:
١. واژووی ئامار.
٢. واژووی وردبین.
٣. واژووی بەڕێوەبەری تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.
٤. واژووی بەڕێوەبەری گشتی (تۆماری کۆمپانیاکان).
ژمارەی سەردان:
١. بڕیاری کردنەوەی لقی کۆمپانیای بۆ دەردەچێت.
٢. مۆڵەتی کردنەوەی لقی کۆمپانیای بۆ دەردەچێت.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
لایەنە پەیوەندیدارەکان بە چالاکی لقی کۆمپانیا بەندە وەکو (وەزارەتی ناوخۆ).
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
فۆرمی تایبەت هەیە بە کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی و خزمەتخواز ئازادە هەر چ کاتێک پڕی بکاتەوە.
https://services.gov.krd/