بریتیە لە پێدانی مۆڵەتی کارگە پیشەسازیەکان.
دەزگای بەرپرس:
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی :بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان:
بۆ گشت هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق.
مەبەست:
بۆ پێدانی مۆڵەت بۆ کارگە پیشەسازیەکان و بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی تایبەت.
مەرجەکان:
١. سەرمایەی پڕۆژەکە لە سەروی (٧٥,٠٠٠,٠٠٠) دینار بێت.
٢. مۆدیلی ئامێرەکان لەسەرووی ساڵی (٢٠١١) بێت.
٣. پڕۆژەکە لە پلانی ساڵی (٢٠١٥) وەزارەتمان هەبێت.
٤. هەر پڕۆژەیەک پێشکەوتوو بێت و کەم وێنە بێت ئەوا لیژنەی هەڵسەنگاندنمان ئەگەر پێیان باشبوو ئەوا پێشنیار دەکەن بۆ پێدانی مۆڵەت.
بەڵگەنامەکان:
١. ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی.
٢. وێنەی خاوەن پڕۆژە.
٣. کەڵکی ئابوری پڕۆژە.
٤. ئۆفەر و کەتەلۆکی ئامێرەکان.
٥. (lay out) ی پڕۆژەکە.
٦. بەڵێننامەی دادنووس.
بریکاری و نوێنەریکردن:
بەڵێ،لە رێگای بریکارنامەی گشتی بەدەست دەهێنرێت.
نرخی وەرگرتنی خزمەت:
(١%) نرخی ئامێرەکان و ئەمەش دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری بە پێی رێنمایی گومرگ.
ماوەی پێویست:
(١) مانگ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.
هەنگاوەکان:
یەکەم هەنگاو: سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری.
دوا هەنگاو: هێنانی ئامێرەکان و جێگیرکردنیان لەسەر زەوی پڕۆژەکە.
ژوورەکان:
خزمەتخواز سەردانی (٣) ژوور دەکات:
١. ژووری بەڕێوەبەری هونەری.
٢. ژووری بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری.
٣. ژووری بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.
واژو:
(٣) واژوو پێویستە:
١. واژووی لیژنەی دیراسەکردنی پڕۆژەکە.
٢. واژووی بەڕێوەبەری هونەری.
٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی.
ژمارەی سەردان:
خزمەتخواز (١) جار سەردان دەکات.
پێداویستی لە دامودەزگای تر:
١. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکان بۆ رایکردنی کارەکان.
٢. سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگاکان بۆ کار ئاسانی بۆ تەرخانکردنی زەوی.
٣. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ هێنانی پاکانە.
٤. ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاکان بۆ تۆمارکردنی ناوی بازرگان.
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ:
نەخێر، هیچ فۆرمێک پڕ ناکرێتەوە .
https://services.gov.krd/