دەبێت ئەو ماڵە چۆن بێت ژن و مێرد ژیانی هاوسەری تێدا دەکەن ؟

2021-10-28 23:45:02


هەندێک جار هاوسەران کێشەیان دەبێت لەسەر مەسکەنی شەرعی واتە ئەوماڵەی ژیانی هاوسەری تیایدا دروستدەکەن، هەندێک جار دەیانەوێ بۆچونی یاسایی دەربارەی بزانن لێرەدا بە کورتی مەرجەکان دەخەمە ڕوو

شوینی حەوانەوەی ژن و مێرد (ماڵی زەوجی):

۱. دەبیت بگونجێت لەگەڵ باری ئابووری و کومەڵایەتی هەردوو لادا.

۲. دەبێت هەموو پێداویستیەکانی ژیانی تێدابێت.

۳. نابێت لەشوێنێکی دابڕاو ترسناک بیت.

٤. نابێت لەشوێنێکدا بێت کە ئەمین نەبن لەخۆیان.

٥. نابێت کەسی تری تیدا بژی جگە لەمنداڵی غیر ممیز پیاوەکە لەژنێکی تر.

*ئەمانە مەرجە سەرەکیەکانن و دەبێت هەبن ئەوانی تر و وردەکاریەکان کە چ شوێنێک هەڵە بژێرن، ئازادن بە پێی ژیانی خۆیان و توانای خۆیان هەڵبژاردەی خۆیان دەکەن کە گونجاو بێت بۆ ژیانیان.

 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: جوانە واحید


بڵاوکراوەکان