سزای دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ چیە؟

2021-11-13 16:26:38


دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ کچ بێت یاخود کوڕ لە ھەرێمی کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە ھۆکاریش زۆرە بۆ ئەم زیاد بوونە لەوانە فراوانبوونی کۆمەڵگا و تەشەنەسەندنی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، کە هیچ سانسۆرێکیش بۆ ڕێگریکردن لە سایتە نەشیاوەکان بۆ منداڵان نییە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر منداڵان بۆ بێئاگایی خێزانەکان لە منداڵەکانیانە، کە بەهۆی زۆری سەرقاڵیان و کارکردنەوە تەنها پێداویستییەکان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکەن، نەک پەروەردەکردن، چەندین ھۆکاری تریش ھەیە...

بەپێی ماددەی ٣٩٣ و ٣٩٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩، دەستدرێژی بۆ سەرمنداڵ یەکێکە لە تاوانە گەورەکان و سزاکەشی بە یەکێک لە توندترین سزاکان ئەژمار دەکرێت، کە زیندانی هەتاهەتایی یاخود لە سێدارەدانە.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: ڤــێنا بکر


بڵاوکراوەکان