بە تێگەیشتن لە مادەکانی(٥٠٨ و ١١٢٦ برگەی ٢) یاسای مەدەنی عراقی، گرێبەستی کرین و فرۆشتن لە نوسینگەکانی عقار باطڵە.
بۆچی؟
چونکە لەم دوو دەقەدا بەڕوونی باسی ئەوەی کردوە کە فرۆشتنی خانوبەرە دانامەزرێت مەگەر لەفەرمانگەی تایبەتمەند تۆماربکرێت و ئەوشکلیەتە وەربگرێت کە دەقی قانونی لەسەر هاتووە.
واتە رازی بونی هەردوو تەرەفەکە بە گواستنەوەی خاوەندارێتیەکە بەس نیە، بەڵکو دەبێ لە فەرمانگەی تایبەتمەند تۆماربکرێت.
ئایە دەکرێت عقدی نوسینگەکانی عقار لە کاتی بوونی کێشە لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا لە دادگا پشتی پێ ببەسترێ؟
وەلامەکە بەم شێوەیە دەبێت:
١- نەخێر، ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێ بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی عقارەکە.
٢- بەڵێ، کڕیار دەتوانێت پشتی پێ ببەستێ بۆ گەرانەوەی هەرپارەیەک کە وەک پێشەکی داویەتی وەریبگرێتەوە و داوای قەرەبوش بکات کە بەهۆی ئەو مامەڵەیەوە زەرەری بەرکەوتووە، بێگومان دوای ئەوەی سەلمێنرا کە فیعلەن پارەی وەک پێشەکی داوە و زەرەریشی بەرکەوتووە، جا لەرێی شاهێدەکان بێت یان هەر ڕێگەیەکیتری سەلماندن.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر: سۆما قادر قەشانی