ـ ئایا ئەوتاوانانە چین کەیاسای خراپ بەکارهێانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ئەیان گرێتەوە؟
زۆرن ئەوکردەوانەی کەڕۆژانە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەنجام ئەدرێن وبێ ئاگاین لەوەی کەبەپێی یاسای ناوبراو تاوانن چەند نمونەیەک لەوتاوانانە
تۆمارکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی وپاشان بڵاوکردنەوەی
بڵاوکردنەوەی وێنە کورتەنامە ڤیدیۆ
وێنەگرتن بەبێ مۆڵەت
بڵاوکردنەوەی ژیانی نهێنی تاکە کەسەکان هەرچەندە ڕاستیش بن
هەڕەشە کردن تۆمەت هەڵبەستن جوێن دان لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
ـــ ئایا سزای ئەنجام دانی ئەم تاوانانە چین؟
سزای ئەنجام دانی ئەوتاوانانەی باسمان کرد حەبس کردنە کەنابێ لە شەش مانگ کەم تر بێ وەنابێ لەپێنج ساڵ زیاتر بێ وەهەروەها غەرامە کردن کەنابێ لە 1000000یەک ملیۆن دینار کەم تر بێ وە نابێ لە 5000000پێنج ملیۆن دینار زیاتربێ یاخود یەکێک لەو دووسزایە
ــ ئایا لەحاڵەتێک دا لەلایەن ئەکاونتێکەوە کەناوی خوازراوی لەسەربو تاوانێکت بەرامبەر ئەنجام درا
یاخود گەر هاک کرای
یان گەر بەژمارە تەلەفۆنێک تاوانێکت بەرامبەر ئەنجامدرا کەئەنجام دەری تاوانەکە نادیار بو وە ژمارەکە بەناوی کەسی ئەنجام دەری تاوانەکەوە نەبو
لەم حاڵەتانەدا ڕێکاری یاسایی هیچ سودێکی ئەبێ؟
بەدڵنیاییەوە هەریەکە لەوانەی کەباسمان کرد وەچەندین تاوانی هاوشێوەیان پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەڕێگەی کەسانی پسپۆڕو شارەزای بواری it تاوانکاردۆزراوەتەوەو سزای یاسایی خۆی وەرگرتوە
ــ ئایا ئەو غەرامەیەی کەلەکەسی تاوانکار ئەسەنرێت بۆکێ ئەبێ ؟
غەرامە لەهەمو حاڵەتێک دا بۆخەزێنەی دەوڵەت ئەبێ
بەڵام پاش سزادانی تاوانبار بەغەرامە یان بەحەبس سکاڵاکار ئەتوانێ داوای قەرەبو بکات لەڕێگەی دادگای بەراییەوە وەجۆری تاوانەکەش ئەبێتە بنەمایەک بۆبڕی قەرەبوەکە
ــ ئایا کەسێک ببێتە هۆکار یان وەسیلەیەک بۆئەنجام دانی یەکێک لەوتاوانەی باسمان کرد بەپێی یاسای ناوبراو هیچ سزایەک وەرئەگرێ ؟
هەمان سزا کەبەسەر تاوانباردا ئەسەپێنرێت بەسەر هاوکارەکەشیدا ئەسەپێنرێ
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر یادگار عبدللە