ياسای سزادانی عێراقی ژماره(١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ ماددەی ٤٢٠ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراو
هه‌ر كه‌سێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تايبه‌تمه‌ند ئاگادار بكاته‌وه و پێش ئاشكرابوون و لێكۆڵينه‌وه له حاڵه‌ت و هۆكاره‌كانی مردن ته‌رمی كوژراوێكی شاردبێته‌وه يان ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی كرد بێت سزا ده‌درێت به گرتن(حبس) كه له دوو ساڵ زياتر نه‌بێت و به غه‌رامه كردن كه له ٢٢٥٠٠٠ دينار زياتر نه‌بێت يان به يه‌كێك له‌و دوو سزايه.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی