ماددە 108 قانون اصول محاكمات

2022-04-12 13:21:57


ئەگەر تۆمەتبار لەکاتی دەستگیرکردنی هەوڵی راکردنی دا یان رووبەروو بوەوە لەگەڵ جێبەجێکارانی فەرمانی دەستگیرکردن،ئەوە بۆ جێبەجێکاری فەرمانی دەستگیرکردن هەیە هێز بەکاربێنن هێزەکە گونجاو بێت تا ئەو ڕادەیەی بتوانن دەستگیری بکەن و نەهێڵن رابکات،بە هەموو جۆرێک نابێت هێزەکە ئەوەندە زۆربێت بێتە هۆی مردنی مادام تۆمەتبار نی یە بە تاوانێک کە سزاکەی لە سێدارەدانە یان زیندانی هەتاهەتاییە،کەواتە ئه گەر تۆمەتباربوو بە تاوانێک سزاکەی لەسێدارەدان بوو یاخود زیندانی هەتاهەتای بوو دەگونجێت هێزەکە بە ڕادەیەک بێت کە ببێتە هۆی مردنی بەڵام ئەبێ ئەوە دواین رێکار بێت و هەموو هەولێک تاقی کرابێتەوە.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پەرێزەر


بڵاوکراوەکان