🔻به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مه‌ده هیچ كه‌سێك پشكنین بۆ ماڵه‌كه‌ت یان شوێنی كاره‌كه‌ت بكات، ته‌نها دوای ئه‌وه نه‌بێت كه بڕیاری دادوه‌رت پیشانده‌درێت.
🔻مه‌به به كه‌فیل هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بوویت له‌وه‌ی كه‌سێك باش و ره‌وشت به‌رزه و تاوانێكی مه‌ترسیداری ئه‌نجامنه‌داوه یاخود قه‌رزێكی كه‌می له‌سه‌ره.
🔻ئه‌گه‌ر بوویت به كه‌فیلی كه‌سێك و دواتر بۆت ده‌ركه‌وت كه‌سێكی خراپه، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه‌فاله‌ته‌كه‌ت هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده بكه‌ی یاخود راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی بكه‌ی.
🔻ئه‌گه‌ر بووی به كه‌فیلی موته‌همێك یان قه‌رزارێك و دواتر كه‌سه‌كه هه‌ڵهات، ئه‌وا ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری كه‌تن ده‌كرێیت، تاوه‌كو بڕی پاره‌ی كه‌فاله‌ته‌كه بده‌یت یاخود به‌شێكی هه‌روه‌ها دادگا ده‌توانێت لێت خۆش بێت.
🔻هه‌رگیز رێگه‌مه‌ده هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر زۆر لێی دڵنیا نه‌بووی مۆبایله‌كه‌ت به‌كاربهێنێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن یان ناردنی نامه یان هه‌ژماره‌كانت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاربهێنێت، ره‌نگه له‌و رێگه‌یه‌وه تاوانێك ئه‌نجامبدات و تۆ نایزانیت.
🔻ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز یاخود ئیهانه‌كردنت بۆ هات له مۆبایله‌وه، ئه‌وا راسته‌وخۆ به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی مه‌ده‌ره‌وه چونكه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێت هۆی ونكردنى مافه‌كانت و به‌ڵكو پارێزگاری لێبكه و پێشكه‌ش به دادگای بكه ئه‌و كاته بێ گومان كه‌یسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی تۆدا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
🔻ئه‌گه‌ر له شوێنێكی گشتی روبه‌ڕوی لێدان یان سوكایه‌تی بوویته‌وه، ئه‌وا هه‌وڵبده به مێشكێكی ئارامه‌وه مامه‌ڵه بكه‌یت و دوو كه‌س له شوێنی روداوه‌كه وه‌ك شاهید ده‌ستنیشان بكه‌یت تاوه‌كو بتوانیت ناوه‌ڕۆكی داواكه‌ت له رێگه‌ی دادگاوه بسه‌لمێنێت، ئه‌و كات دڵنیابه كه‌سی ده‌سترێژیكار دێت و ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كات تاوه‌كو لێی خۆش بیت.
🔻وریابه له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كچان و ژنان، ره‌نگه له‌و كاته‌دا ژنێك داوای سه‌لماندنی هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵدا تۆماربكات و له رێگه‌ی شاهیدی ساخته‌وه كاره‌كه بسه‌لمێنێت و كێشه‌ت بۆ دروست بكات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانتدا.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
احمد علی پالانی