‎ئایا نەشتەرگەری جوانکاری و شاردنەوەی پێش هاوسەرگیری بەفریودان و فێڵ دادەندرێت ؟

2022-04-20 17:48:44


سەرەتا لە ڕووی سزایی یەوە دەبێت ئەوە بزانین جوانکاری و بابەتەکانی لەبەرئەوەی نوێ یە دەقێکی تایبەت لەیاسا دا نەهاتووە تایبەت بێت بەباسکردنی ئەو حاڵەتە و بە گەڕانەوەش بۆ احکامە عامەکانی فێڵ کردن لە یاسای سزادان دا بەپێی ماددە 456 شتێکمان لەسەر ئەو بابەتە چنگ ناکەوێت چونکە ئەو ماددەیە تایبەتە بە فێڵ کردن لەماڵی منقول دا نەک بۆئەم لایەنە.

بەڵام لەبەر ئەوەی یەکێک لە بنەماکانی هاوسەرگیری بریتیە لە ڕاستگۆیی لەهەموو ڕوویەکەوە شاردنەوەی جوانکاری دەچێتە بابی درۆکردن و نەمانی ئەو راستگۆیی یەی پێویستە
کە رەنگە هەندێک کەس لەم بابەتەدا ئەوەندەی خەیاڵیان بۆلای خودی “ جوانکاری “ یەکە چووە ئەوەندە گرنگی یان بە مفهومی پرسیارەکەمان نەدابێت کە لەدەستدانی راستگۆیی و درۆکردنە لە سەرەتای ئەو پرۆسەگرنگەدا !

بۆیە دەبێت بزانین ئایا ئەم جوانکاری یەی بۆ چ مەبەستێک کردووە ؟ بەدەستگیران یان هاوسەری وتووە یان نا ؟ وەجیاوازی بکەین لە نێوان دوو جۆر جوانکاری :

یەکەم / ئەگەر بۆلابردنی عەیبێک لەڕووخساردا بوبێت یان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەک ئەوە ڕێپێدراوە و ضروری یە و “ ضرورات تبيح المحضورات " لەم حاڵەتەدا ئەگەر بە هاوسەرەکەشی نەوتبێت بەجۆرێک گۆڕانکاریەکی جوهری دروست نەکردبێت ئەوە کێشەی نیە و ناچێتە ئەو لایەنەوە بۆ نموونە بونی “ بەشی زیادە لە گۆشت و موو و پەڵە بە دەمووچاو یان نیشانەیەکی خلقی و …. هتد “

دووەم / ئەگەر ئەنجامدانی جوانکاری یەکە بۆ کمالیات و جمالیات بووبێت یان شاردنەوەی عەیبێک بووبێت کە هاوسەرەکەی پێی قبوڵ نەبێت و بوبێتە هۆی گۆڕینی مضهر و شێوەی ئەو کەسە بە جۆرێک لەگەڵ رووخساری پێشووتری دا جیاوازییەک هەبێت کە زۆر دیار بێت ئەوە پێویستە بە هاوسەری یان ئەو کەسەی دێتە داوای بڵێت و باسی جۆری جوانکاری و وێنەی پێشتری خۆی نیشان بدات چونکە بنەمای پرۆسەکە دەبێت بێ هیچ “ تغریر “ ێک بێت و وەک پێغەمبەرمان (د . خ ) دەفەرموێت” أصدقوا اذا حدثتم و أوفوا اذا وعدتم "

◻️ ئایا لایەنی فریودراودەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات ؟

وەک وتمان وەک لایەنی سزایی دەرگایەک نیە بۆ چارەسەری ئەم بابەتە وەک سکاڵای سزایی و لەگەڵ نەبوونی دەق ناکرێت هیچ دابتاشین “ لاجريمة ولا عقوبة الا بنص "

بەڵام بەپێی رای زانایانی بواری یاسا و شەریعەتیش کەسی فریودراو لەبەر ئەوەی ضرڕێکی پێ کەوتووە کە درۆکردن بووە و غش بووە و “ الغش یفسد کل شي ء“ لە سەرەتای هاوسەرگیری و درۆکەش بەردەوامی هەبووە و استمراریەت هەیە بۆیە دەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات بەهۆکاری زیان گەیاندن بە پێی احکامی ماددە “ 40 بڕگەی / 1 “ جۆرێک بتوانێت بیسەلمێنێت ئەو درۆکردنە بنەمای هەیە و کاتی خۆی لەگەڵی کراوە و راستی لێ شاردراوەتەوە و هەڵخەڵەتێندراوە ..

* هەروەها لەبەر زۆری ئەم حالەتانە لە دەوڵەتانی خلیج عەرەبی دراسەی قانونی وڵاتی ئیماراتم کرد بەپێی یاسای باری کەسێتی ئەو وڵاتە ماددە 114 پیاو دەتوانێت بەو هۆکارە داوای و جیابوونەوە بکات “ ماددەکە لە خوارەوە دادەنێم “

ئایا کاریگەری بۆ منداڵ دەبێت ؟

بەپێی ڕای شارەزایان هەندێک جۆری جوانکاری بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە منداڵ و کاریگەری لەسەر بصمە وراثی مندالەکان دروستکردووە بە هۆی نەچوونەوە سەرباوان و گۆڕانکاری جینی لەسەریان بەهۆی هەندێک عەمەلیات و لەیزەر و تیشکی مەترسیدار یاخود کەم هێنانی منداڵەکان لەچاو دایکیان بەجۆرێک بەهیچ جۆرێک نەچنەوە سەر ئەم دایکەی ئێستایان لە جوانی دا هەم خۆیان پێی دڵگران و هەمیش ببنە جێی قسەوباسی خەڵک و نزیکان و باوک …

لە کۆتایی دا

بمانەوێ و نەمانەوێ چۆن ئافرەت حقی هەیە جوان و ڕێک و پێک و سەرنج ڕاکێش بێت و هەوڵی مانەوە و درەوشاوەتری جوانییەکەی بدات بەهەمان شێوە پیاویش کەزەواج دەکات مافی خۆیەتی ئەو بنەمایەی دڵی لەسەری هاوسەرەکەی گرتووە راستی بێت و فەیک نەبێت چونکە راستە بنەمای زۆر گەورە لەپشت زەواج هەیە بەڵام دڵ گرتن و بەدڵ بوونیش هەنێک جار کلیلی دروستبوونی پرۆسەکەیە و لەبینین و سەرنجراکێشانەوە یەکتر قبوڵکردن دروست دەبێت.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی


بڵاوکراوەکان