ئازاد کردن بە کەفالەت بریتیە لە ئازادکردنی تۆمەتبار بە شێوەیەکی کاتی لەبەرامبەر بڕێک پارە یان کەفیلی شخصی ...
بەپێی مادە (١٠٩) لە قانون اصول محاکمات، ئازاد کردن بە کەفالەت بەپێی یاسا ئەکرێ تۆمەتبار لە قۆناغی لێکۆڵینەوە بە شێوەیەک ئەگەر ھاتوو لەو تاوانانـە نەبێت کە کەفالەت نایگرێتەوە ئازاد بکرێ.
تۆمەتبار یاخود بریکارەکەی(پارێزەر) داواکاریەک بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت ئەنوسرێ، وە ئەگەر زانرا ئەم ئازاد بوونە بە کەفالەتە مەترسی بۆ ڕەوتی لێکۆڵینەوە نییە وە ترسی ڕاکردنی نییە ھەرەوەھا شوێنی تۆمەتبار دیار بێت، ئەوا تۆمەتبار ئازاد ئەکرێ بە کاتی تا کاتی یەکلایی بوونەوەی کەیسەکـە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر:ڤێنا بکر