هەر کەسێک بیەوێت غەش بکات تا بگات بە مەبەستێک یان بێهۆکار لە گرێبەستی فرۆشتن دا، ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، بە شێوەیەک کە سزا دەدرێت بە یەکێک لەم سزایانە:
-بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە ٢ ساڵ زیاتر نەبێت.
-غەرامەکردن کە بڕەکەی لە ٢٠٠ ژهەزار دینار زیاتر نەبێت.
هەر کەسێک غەش بکات لەو کەسەی کە گرێبەستی کردووە لەگەڵی، جا غەشەکە ئەمانە لەخۆ بگرێت واتە غەشەکە لە ڕاستی شمەکەکە بێت یان سروشتی شمەکەکە یاخود وەسف و ناوەڕۆکی شمەکەکە یان جۆر و سەرچاوەکەی لە کاتانەی کە ئەوە هۆکارێکی سەرەکی بوبێت بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکە، یاخود ئەگەر هاتوو غەش کردنەکە لە ژمارەی شمەکەکە، یان بڕەکەی، یاخود وەزنەکەی، یان پێوانەکەی، یانیش لە خودی شمەکەکەداکە ئەگەر هاتوو دروست دەرنەچوو جگە لەوەی کە گرێبەستەکەی لەسەر کراوە.
ئەمەش بە پێی ماددەی 467 لە یاسای سزادانی عێراقی.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر جوانە واحید