سزای شۆفێری کردنی بێ مۆڵەت

2022-05-19 15:37:31


ھەرکەسێک ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت بەبێ مۆڵەتی شۆفێری یاخود مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێسەندرابێتەوە یان هەڵوەشێندرابێتەوە یاخود تایبەت نەبێت بە جۆری ئۆتۆمبێلەکە سزا ئەدرێت بەمانە:

-بە گرتن بۆماوەیەک لە ١ مانگ کەمترنەبێت وە لە ٦ مانگ زیاتر نەبێت.

-یان بە بژاردن کە لە ١٠٠ ھەزار کەمترنەبێت،وە زیاتر نەبێت لە ١٥٠ هەزار دینار.

یاخود بە هەردوو سزاکە، ئەگەر ڕێگا بە کەسێکی بێ مۆڵەت بدات بە لێخوڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە جا چ خاوەنی ئۆتۆمبێل بێت یان وەریگرتبێت.

ئەمەش بەپێی ماددەی (٢١) لەیاسای ھاتووچۆ.

 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ژینۆ افراسیاب ئیبراهیم


بڵاوکراوەکان