لە ئێستادا یەکێک لەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ دادگاکان و داواکان بریتییە لە ( شایەتیدانی درۆ ).
شایەتیدانی درۆ بریتییە لەوەی کە کەسی شایەتیدەر دوای ئەوەی کە سوێندی یاسایی خوارد لەبەردەم دادگای شارستانی یان کارگێڕی یان تەمێکاری یاخود لەبەردەم دادگایەکی تایبەت یان یەکێک لە دەسەڵاتەکانی لێکۆڵینەوە بەمەبەست شایەتی بدات لەسەر ڕاپۆرتێکی پوچەڵ یان نکوڵی بکات مافێک یاخود ئەوەی کە دەیزانێت لەبارەی ئەو ڕووداوەی کە شایەتی دەدات لەسەری و هەمووی یان هەندێکی بشارێتەوە.
بەپێی ماددەی ٢٥٢ لە یاسای سزادانی عێراقی ئەگەردەرکەوت کە کەسێک شایەتی درۆی داوە لەسەر تاوانێک بۆ تاوانبارێک یان لەسەر تاوانبارێک ئەوا سزا دەدرێت بر (پێبژاردن) و (بەندکردن) یان بە یەکێک لەو ٢ سزایە، خۆ ئەگەر شایەتیدانەکە (حوکمی تاوانباری) لێکەوتەوە، ئەوا شایەتەکە سزا دەدرێت ( بەو سزایەی حوکمی پێدراوە بۆ تاوانبارەکە ).
هەر کەسێک شایەتی درۆ بدات لە داواکانی ( مەدەنی یان جنح یان باری کەسێتی یان کارگێڕی ) یان لەبەردەم دەسەڵاتێکی فەرمی ڕێگەپێدراو بە لێکۆڵینەوەکردن لە بابەتی جگە لە تاوانەکان، ئەوا سزا دەدرێت بە (پێبژاردن) و (بەندکردن) یان بە یەکێک لەو ٢ سزایە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر پەرژین صباح رشید