داوای جیابوونەوە پێش گواستنەوە

2022-06-04 15:26:14


مادەی ٤٣ بڕگەی ۲ لە یاسایی باری کەسی دەڵێت: 

 

-ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە بکات پێش گواستنەوە وە لەم بارەشدا پێویستە لەسەر دادوەر بڕیار بدات بە جیابوونەوە پاش ئەوەی ئافرەتەکە هەموو ئەو شتانەی وەریگرتووە دەیگەڕێنێتەوە بۆ پیاوەکە لە مارەیی و ماڵ (پارە) و ئەو بژێویانەی کە خەرجی کردووە بۆ مەبەستی هاوسەرگیری.

ئەم بڕگەی سەرەوە ڕێگای داوە بە ئافرەت داوای جیابوونەوە بکات پێش گواستنەوە تەنانەت ئەگەر هیچ هۆکارێکیش نەبێت چونکە داواکردنی جیابوونەوە لەو حاڵەتە بەستراوەتەوە بە ڕەغبەتی ئافرەتەکەوە ڕەنگە مەبەستی یاسادانەر ئەوەبێت کە قەدەغەی کێشە بکات کە ڕەنگە لە داهاتوو دروست بێت لە نێوانیان.

 

-وە ئەم بڕگەیە جیاوازە لەگەڵ مادە ٤۳ بڕگەی ۳ کە دەڵێت (ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابوونەوە بکات ئەگەر یەکێک لەو هۆکارانە هەبوو: ئەگەر پیاو داوای (گواستنەوە - زفاف) ی ئافرەتەکە نەکات بۆ ماوەی ٢ ساڵ)، چونکە ئەو بڕگەیە چارەسەری ئەحکامی جیابوونەوە دەکات بەهۆی کەمتەرخدمی پیاوەکە بۆیە ئافرەتەکە ناچار ناکرێ بس گەڕاندنەوەی ئەو مارەیی و بژێویانەی پیاوەکە کردویەتی بک مەبەستی هاوسەرگیرییەکە.

 

✔️کەواتە کاتێک ئافرەت داوای جیابوونەوە دەکات پێش گواستنەوە دەبێت هەموو ئەو شتانە بگەڕێنێتەوە کە پیاوەکە پێیداوە بۆ مەبەستی هاوسەرگیری.

 

⚖️ سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دادگا:

 

-پێویستە لەسەر دادگا لێکۆلینەوە بکات وە لەوە دڵنیابێتەوە کە ئایا گواستراوەتەوە یان نا (دخول)، وە دادگا لە داواکار دەپرسێت کە ئایا ئامادەیی تێدایە بۆ گەڕاندنەوەی مارەیی و بژێویەکان کە پێی دراوە بۆ زەواج.

 

-پێویستە دادگا لێکۆلینەوە بکات لە بارەی ئەوەی کە پیاوەکە چەندی بە ئافرەتەکە داوە بۆ هاوسەرگیری ئەگەر ناکۆکیان نەبوو لەسەری ئینجا بڕیار دەدات، بەڵام ئەگەر ناکۆکی (اختلاف) هەبوو لەم بارەوە دادگا داوا لە پیاوەکە دەکات بە سەلماندنی بانگەشەی ئەوەی کە ئەوەندەی داوە بە ژنەکە ئەگەر نەیتوانی بیسەلمێنێت دەبێتە (عاجز عن الاثبات) وە مافی سوێند خواردن دەدرێت بە داواکار (ژنەکە) سوێندی یەکلاکەرەوە.

 

-ئەگەریش ژنەکە دانی نابەوەی کە پیاوەکە دەیڵێت وە ژنەکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو شتانەی وەریگرتووە گەڕاندوویەتیەوە ئەوە داوای لێدەکرێ بانگەشەکەی بسەلمێنێت بە پێی بنەمای (البینة علی من ادعی) (بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە بانگەشە دەکات) ئەگەر نەیتوانی بیسەلمێنێت دەبێتە (عاجز عن الاثبات) وە مافی سوێندخواردن دەدرێت بە داوالێکراو سوێندی یەکلاکەرەوە.

 

-لەسەر دادگا پێویستە داوا لە ئافرەتەکە بکات هەرچی وەرگرتووە بیگەڕێنێتەوە بۆ پیاوەکە پێش ئەوەی حوکم بدات بە جیابوونەوە، وە پرسیار لە پیاوەکە بکات بەوەی کە ئایا شتەکانی وەرگرتۆتەوە؟

(چونکە نابێ دادگا بڕیار بدات بە جیابوونەوە تەنها پاش ئەوە نەبێت کە ئافرەتەکە مارەیی و بژێویەکانن گەڕندبێتەوە) ئەمەش بە ڕوونی لە ماددەی ٤٣ بڕگەی ٢ ئاماژەی پێکراوە.

 

✔️ئینجا لە پاش هەموو ئەوانەی باسکران دادگا بڕیار دەدات بە جیابوونەوە.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر احمد علی پاڵانی


بڵاوکراوەکان