لەڕووی یاساییەوە ھیچ کێشەیەکی تیا نییە و ئافرەت ئەتوانێت ببێت بە دادوەر بە مەرجێک مەرجەکانی بوون بە دادوەری تێدا بێت، لە زمانەوانیدا وشەی (قاضی) بۆ ژن و پیاویش بەکاردێت، هیچ دەقێکی یاسایی نیە ئافرەت مانع بکات لە بوون بە دادوەر.
لەواقیعیشدا دادوەری ئافرەتمان ھەیە لە زۆربەی دادگاکان.
-بەڵام لەڕووی شەرعەوە ڕای جیاواز ھەیە بە شێوەیەک (مەزهەبی شافعی و حنبلی و مالکی) واتە جمهوری زانایان ئەڵێن ئافرەت بە هیچ شێوەیەک بۆی نیە ببێت بە دادوەر.
ڕای مەزھەبی ئەبو حەنیفەش ئەوەیە ئافرەت بۆی هەیە ببێت بە دادوەر بەڵام لە هەموو داوایەک ناتوانێت وەک قصاص.
بەڵام ڕای ظاھریەکان ئەوەیە ئافرەت ھەر وەک پیاو ئەتوانێت ببێت بە دادوەر.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ڤێنا بەکر