جیابوونه‌وه‌ی دادگایی یان خلع چیه‌؟

2022-06-14 15:28:38


بریتیه‌ له‌ جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد له ‌به‌رامبه‌ردا ژنەکە بڕێک پارە دەدات بە هاوسەرەکەی بە مەرجێک نابێت لە مارەیەکەی زیاتر بێت، زۆرێک جاریش ژنەکە لە بەرامبەر ئەوەی لە مێردەکەی جیاببێتەوە دەست لە مارەییەکەی هەڵدەگرێت و هیچی ناوێت.

لە یاسای باری کەسێتی عێراقیدا هاتووە دەبێت ئەم جۆرە جیابوونەوەیە بە ڕەزامەندی پیاوەکەش ڕووبدات، بەڵام پەرلەمانی کوردستان ئەم بڕگەیەی هەموارکردووە و مافی زیاتری بەخشیوە بە ژنەکە، ئەویش لەبەرئەوەی ژنەکە دەست دەست لە هەموو مارەیەکەی هەڵدەگرێت ئیتر پێویستی بە ڕەزامەندی مێردەکەی نیە.



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ژینۆ افراسیاب ابراهیم


بڵاوکراوەکان