ئەو زانیاریانە چین لەو بارەیەوە، کە بۆ هەردوو لایەن گرنگن؟
وەڵامی یاسا چیە؟
لە مادەی 17، لە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە، ژمارە 87ی ساڵی 1979ی هەموار کراو، بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی 14دا، باسی ئەو حاڵەتانە کراوە کە تیایدا خاوەن موڵک دەتوانێت داوا لە کرێچی بکات تا خانووەکەی چۆڵ بکات، کە لێرەدا چەند حاڵەتێکمان باس کردووە، ئەوانیش:
1. ئەگەر کرێچیەکە، جارێکی تر موڵکەکەی دایەوە بە کرێ بەبێ ڕەزامەندی خاوەن موڵک.
2. ئەگەر کرێچی، موڵکەکەی بۆماوەی زیاتر لە 45 ڕۆژ بە چۆڵی جێهێشت بەبێ بوونی بەهانەیەکی ڕەوا.
3. ئەگەر کرێچی خۆی یان هاوسەرەکەی یان منداڵە ناکامەکەی خانوویەک دروست بکات لە سنووری ئەو شارەی کە تیایدا نیشتەجێیە، یاخود یەکێک لە کەسانە بوونە خاوەنی خانوویەک، یان خاوەنداری خانووبەرەیەک بکەن کە گونجاو بێت بۆ نیشتەجێبوون، یان بتوانرێت چۆڵ بکرێت یان چۆڵ بێت.
4. ئەگەر کرێچی، موڵکەکە بۆ مەبەستێکی جیاواز بەکاربهێنێت لەو مەبەستەی کە لە گرێبەستی بەکرێداندا ئاماژەی بۆ دراوە، بۆ نموونە ئەگەر موڵکەکە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون بەکرێ گیرابێت، بەڵام دواتر بکرێت بە دووکان و بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاربهێنرێت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر ڤیان محمد