جام ڕەش کردن ھیوایەتیێکی زۆربەی کۆمەڵگای بەڵام لە دەرەوەی یاسا و ڕێنماییەکانە، بۆیە بەهۆی زۆری خواست و ویستی کۆمەڵگا ئەم بڕیارە دەرکرا.
پێدانی مۆڵەتی جام ڕەشکردن لەسەر داواکاری خاوەنی ئۆتۆمبێل بە ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆی تایبەتمەند ئەنجام دەدرێت.
🔹مەرجەکان:
١- خاوەنی ئۆتۆمبێل دەتوانێت مامەڵەکە ئەنجام بدات ئەگەر نیشانەی گلدانەوەی لەسەر نەبێت.
٢-پێویستە ئۆتۆمبێلەکە ساڵیانەی ھەبێت و لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تۆمار بێت.
٢- تابلۆی کام شار بێت لەو بەڕێوبەرایەتیە مامەڵەی بۆ دەکرێت.
٣-پێویستە ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی لاشەی و پشکنینی (OPVI) توندوتۆڵی بەسەرنەچوو بێت ئەگەر بەسەرچوو بێت دەبێت تازەی بکاتەوە لە یەکێک لە بنکەکانی پشکنین.
٤-دەبێت سەرجەم سزاکانی سەر ئۆتۆمبێلەکە واصل بکات.
🔸پێویستیەکان:
١- ساڵیانەی ئۆتۆمبێل.
٢- ناسنامەی خاوان ئۆتۆمبێل.
نرخی ئەم مۆڵەتە (رسومات):
١-جام ڕەش بە ڕێژەی ٪٥٠ بڕی (٤٠٠) هەزار دینار ساڵانە.
٢-جام ڕەش بەڕێژەی ٪٨٠ بڕی (٦٠٠) هەزار دینار ساڵانە.
٣-جام ڕەش بەڕێژەی ٪١٠٠ بڕی (٨٠٠) هەزار دینار ساڵانە.
٤- بڕی (٢٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت وەک ڕسوماتی ساڵانە.
٥- پێبژاردن (غرامە) بۆ ھەر ڕۆژێکی دواکەوتن لە تازەکردنەوەی مۆڵەتی جام ڕەشکردن بە بڕی (٢٥) هەزار دینار.
❗️ ھەر ئۆتۆمبێلێک بە پێچەوانەی ئەم مۆڵەتە یان ڕێنماییەکان و یاسا یاخود بەبێ مۆڵەت جام ڕەش بکات ئەوا بەپێی ماددەی (٥) بڕگەی (٨) لە ڕێنمای ژمارە (٥) ی ساڵی ٢٠١٩ی وەزارەتی ناوخۆ سزا دەدرێت بە بڕی (١) ملیۆن دینار و هەروەها دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەی (٧) ڕۆژ لەگەڵ لابردنی جامە ڕەشەکان سزا دەدرێت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر غفور محمد عبداللە