زانیاری لەسەر کاری پارێزەرایەتی - بۆ تازە دەرچووانی کۆلێژی یاسا

2022-06-27 14:33:28


🔹دوای تەواو کردنی پێنج ساڵی کۆلێژی یاسا داوا تەقدیم بە سەندیکای پارێزەران ئەکەیت بۆ دەرهێنانی هەویەی پارێزەری دوای ئەوەی سەندیکای پارێزەران قبوڵی دەکات و ئەبیتە خاوەن هەویەی پارێزەری بۆ ماوەی ٣ مانگ بەشداری پەیمانگای ڕاهێنانی پارێزەرایەتی ئەکەیت کە لەلایەن سەندیکای پارێزەرانەوە سەرپەرشتی ئەکرێت و ئامادە ئەبیت بۆ وەرگرتنی کاری پارێزەری.

 

🔸دوای ئەوەی لەلایەن سەندیکای پارێزەری مۆڵەتی کاری پارێزەری وەرئەگریت ئەبیتە پارێزەری ڕاهێنراو کە دەسەڵاتی ئەم جۆرە پارێزەرە دیاری کراوە و ناتوانیت بەشداری هەموو جۆرە دەعوایەک بکەیت بەڵکو دەسەڵاتی دیاری کراوە بە جۆرێک ناتوانیت بەشداری دەعوای جنایات بکەیت، بەگشتی ئەو داوایانەی کوشتنی تێدایە و ماوەی سزاکەی زیاترە لە ٥ ساڵ، بەڵام ئەتوانیت بەشداری هەموو جۆرە دەعوایەکی شەرعی و جنح و مخالفات بکەیت... هتد.

 

⚖️دەسەڵاتەکانی پارێزەری ڕاهێنراو:

1- بریکاری کردنی خەڵک لە داوا مەدەنیەکان و ناکۆکیە دادوەرییەکان کە نرخەکەیان لە ١٥٠،٠٠٠ زیاتر نەبێت.

2- وەکالەت لە دەعوای شەخسی و داوای موڵکداری کردندا نرخی هەرچەندێک بێت.

3- وەکالەت لە هەموو دەعوایەکی کەتن (جونحە) وە تانە لێدانیش دەربارەی ئەو حوکمانەی لەبارەیانەوە دەدرێت.

4-وەکالەت دەربارەی مامەڵە یاساییەکان کە لە دائیرەکان ئەنجام دەدرێت.

5-لەگەڵ پارێزەرێکی کارا کە ئەزموونی لە ٥ ساڵ کەمتر نەبێت ئەتوانێت داوای مەدەنی وەربگرن نرخی هەر چەندێک بێت.

 

🔹لە ماوەی کارکردنت وەک پارێزەری ڕاهێنراو ئەتوانیت وەک هەموو پارێزەرێکی ئاسایی ببیتە خاوەن نوسینگەی پارێزەری خۆت.

 

🔸دوای ئەوەی چەند ساڵێک وەک پارێزەری ڕاهێنراو کار ئەکەیت کە بە گشتی ماوەی ٢-٣ ساڵ ئەبێت لەگەڵ کۆمەڵێک مەرجی تر دەسەڵاتت لە پارێزەری ڕاهێنراو ئەگۆڕێت بۆ پارێزەری کارا کە ئەتوانیت بەشداری هەموو جۆرە داوایەک بکەیت و هەموو جۆرە کەیسێکیش وەربگریت، دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک لە پارێزەری کاراوە بەرزئەکرێیتەوە بۆ پارێزەری ڕاوێژکار کە کۆمەڵێک دەسەڵاتی باڵاتری هەیە لە چاو پارێزەری کارا.




بڵاوکراوەکان