❗️ھەر کەسێك کەسێکی تر لە یەکێك لەو بارودۆخانەی خوارەوە بکوژێت بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت:
1- ئەگەر پێشتر نیازی کوشتنی ھەبێت و سووربێت لەسەر کوشتنی یان بۆسە و کەمینی بۆ دانابێت (خوتەی کوشتنی داڕشتبێت).
2- ئەگەر کوژراو لەباوانی بکوژ بێت.
3- ئەگەر کوشتنەکە بەھۆی ماددەی ژەھراوی بوون بێت یان تەقەمەنی یان تەقینەوە بووبێت.
4- ئەگەر کوشتنەکە لەبەرامبەر کرێ بووبێت یان ئەگەر تاوانبار ڕێگای دڕندانەی لە ئەنجامدانی تاوانەکە بەکارهێنابێت.
5- ئەگەر تاوانبار مەبەستی کوشتنی دووکەس یان زیاتر هەبوو بە یەک کردەوە هەردووکیانی کوشتبێت.
6- ئەگەر کوژراو فەرمانبەر بێت یان کەسی ڕاسپێردراو بە خزمەتی گشتی لە کاتی بەجێگەیاندنی کاری فەرمانبەری یان بەهۆی کارەکەی کوشتبێتی.
7- ئەگەر کوشتنەکە بۆکار ئاسانی بێت تاوانێك یان کەتنێک کە سزاکەی بەندکردن بێت و لە ساڵێک کەمتر نەبێت یان تاوانەکە بۆ ئەوە بێت کە ڕابکات یان لە سزادان ڕزگاری بێت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر احمد علی پاڵانی