یاسای ژمارە ١٥ی ساڵی ٢٠٠٨ کە دەرچووە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان دەق دەدات لەسەر ئەوەی کە:
ئەگەر هاتوو پیاوێک بە تعسف (زوڵم) ژنەکەی خۆی تەڵاقدا و زیانی بەرکەوت بەهۆیەوە، ئەوا ژنەکە مافی ئەوەی هەیە کە قەرەبوویەک وەربگرێت لە بەرامبەری ئەو تەڵاقە کە لەگەڵ بارودۆخی پیاوەکە و ڕادەی تعسفیەکەی گونجاو بێت و کەمتر نەبێت لە نەفەقەی ٣ ساڵ و زیاتر نەبێت لە نەفەقەی ٥ ساڵ.
وشەی تعسف (زوڵم) تحدید نەکراوە کە چییە و چی بە زوڵم دادەنرێت؟ دادوەر ئەتوانێ خۆی هەڵسەنگاندن بکات و پشت بە بارودۆخ ببەستێت.
هەروەها پارێزەران زیاتر هاوکارن بۆ وەرگرتنەوەی مافەکان چونکە باشتر ئەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ باری تەڵاقەکە بکەن کە ئاخۆ تەڵاقەکە تعسفیە یان نەخێر و زیاتر ئاگادارن سەبارەت بە بڕیاری دادگا و ئاڕاستەی دادوەری سەبارەت بەو بابەتە و بابەتی دیکەش بۆیە هەبوونی پارێزەر زامنی نەفەوتانی مافەکەت ئەکات. مافەکان چونکە باشتر ئەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ باری تەڵاقەکە بکەن کە ئاخۆ تەڵاقەکەتعسفیە یان نەخێر و زیاتر ئاگادارن سەبارەت بە بڕیاری دادگا و ئاڕاستەی دادوەری سەبارەت بەو بابەتە و بابەتی دیکەش بۆیە هەبوونیپارێزەر زامنی نەفەوتانی مافەکەت ئەکات.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پارێزەر یاد امداد کریم