لە ماددەی ٧ لە یاسای چەکی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ کۆمەڵێک کەس بەدەرکراون لە مۆڵەتی دەستکاری و هەڵگرتنی چەک، ئەوانیش:
١- سەرۆکی ھەرێم و جێگرەکانی.
٢- سەرۆکی پەرلەمان و جێگری پەرلەمان و سکرتێر و ئەندام پەرلەمانەکان.
٣- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی و وەزیرەکان و ئەوانەی لە پلەی ئەوانن.
٤- سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دادوەران و ئەندامانی داواکاره گشتی و لێکۆڵەرە دادوەرییەکان.
٥- ئەندامانی ھەردوو نێردەی دیبلۆماسی و قونسوڵگەریی، ئەوانەی لە عێراق و لە هەرێم کار ئەکەن، بەپێی ڕێسای مامەڵەی هاوشێوە.
٦- فەرمانبەرانی پلە تایبەت و سەرۆکی یەکە کارگێڕیەکان.
ئامادەکردنی: پارێزەر ڤێنا بەکر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
ئەدمینی پارێزەر