ئەبراهام لینکن لە 12 شوباتی 1809 لە دایک بووە ، لینکن پارێزەر و سیاسەتمەداری ئەمریکی بوو، ناوی لە ڕیزی باشترین 18 پارێزەری مێژوودایە، لینکن بەردەوام بوو لە کاری پارێزەرایەتی تا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1860 بەشداربوو و بردیەوە و بوو بە شانزدەیەمین سەرۆکی ئەمریکا.
سەرەڕای ئەو قەیرانیە مەعنەوی و دەستوری و سیاسیەی لە ناوخۆی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا ئەمریکا بەخۆیەوە بینی، بەڵام لینکن سەرکەوتوو بوو لە هێشتنەوەی یەکێتی و هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە ئەمریکا و هاندانی حکومەتی فیدراڵی و بەمۆدێرنکردنی ئابووری ئەمریکا.
لینکن ساڵی دواتر دووبارە وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە بەڵام دوای ماوەیەک لە ساڵی 1865 لەلایەن جان ویلیکس بۆث لەکاتی بەشداریکردن لە شانۆگەری فۆرد لە واشنگتۆن دی سی تیرۆرکرا!
ئامادەکردنی: مژدە رحیم امین
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر