بەگوێرەی ماددەی 8 لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2020 یاسای بەرەنگاربونەوەی نەھێشتنی مادەی ھۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان - هەرێمی کوردستان - عێراق
بە مۆڵەت یان ڕەزامەندی وەزیر و دوای ئەوەی ڕەزامەندی لایەنە تایبەتیەکانی ئاسایش وەردەگرێت و مۆڵەتەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و نوێ دەکرێتەوە و لە پێدانی مۆڵەتەکەدا ڕێژەکەی دیاری دەکرێت.
مادەی ١٠
یەکەم / ئەو مۆڵەتەی لە مادەی ٨ ئەم یاسایەدا دەق نوسکراوە تەنها بەم لایەنانەی خوارەوە دەدرێت:
١-فەرمانگەکانی ھەرێم و پەیمانگە زانستیەکان ناوەندەکانی توێژینەوە دانپێدانراو، کە پسپۆڕییەکانیان پێویستی بە ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکانە.
٢- خاوەنی کارگەکانی شیکردنەوەی کیمیاوی یان پیشەسازی یان خۆراکی یان هەر شتێکی دیکە کە کارەکانیان پێویستی بە ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکانە.
٣- خاوەنی ئەو کارگە و شوێنانەی کە مۆڵەتپێدراون بە دروستکردنی ئەو دەرمانانەی کە ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری ئەقڵی دەخرێتە ناو پێکهاتەکانیانەوە.
٤ نوسینگەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی دەرمانی مۆڵەتپێدراە.
ئامادەکردنی: مژدە رحیم امین
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر