لە ماددەی (٣برگەی أ )
یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی
ژمارە (٢٣)ی ساڵی(١٩٧١) هەموارکراو بەرکار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە
لە ماددەی(٣برگەی أ) دەڵێت ناکرێت دادخوازی سزایی بجوڵێندرێت تەنها لەسەر بنەمای سکاڵای تاوانلێکراو نەبێت یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات لەم تاوانانەی خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین:
١- زینای هاوسەریەتی یان فرە ژنی بەپێچەوانەی یاسای باری کەسی.
٢- بوختان پێکردن یان جنێو پێدان یان درکاندنی نهێنی یان هەواڵدانی بە درۆ یان هەڕەشەکردن بە ووتە یان ئازاردانی سووک، ئەگەر هاتوو تاوانەکە ڕووی نەدابێت لە دژی ڕاسپێدراو بە ڕاژەی گشتی لە کاتی هەڵسانی بە ئەرکەکانی یان بەهۆیەوە.
٣-دزی یان زەوتکردن یان ناپاکی سەرڕاستی یان فێڵبازی یان دەستداریکردنی ئەو شتانەی لێوە بەدەست هاتوون ئەگەر هاتوو تاوانلێکراو هاوسەری تاوانکار بێت یان یەکێک بێت لە ڕەچەڵەک یان نەوەکانی بێت، ئەم شتانە دەست بەسەردادەگیرونەبن لە ڕووی دادوەری یان کارگێڕی یان مافی کەسێکی تری لەسەر نەبێت.
٤- لەناوبردنی سامان یان تێکدانی جگە لە سامانەکانی دەوڵەت ئەگەر هاتوو تاوانەکە بارودۆخێکی توندی لەگەڵدا نەبێت.
٥-پێشێلکردنی خاوەنداریەتی یان چوونە ناو یان تێپەربوونی بە زەوییەکی داچێندراو هان ئامادەکردنی بۆ داچاندن یان زەویەک بەروبوومی تێدابێت یان ڕێگەدان بەوەی ئاژەڵ بچێتە
٦-فڕێدانی بەرد یان شتی تر بۆ سەر ئامڕازەکانی گواستنەوە یام ماڵان یان تەلار یان خانوو یان ڕەز
٧-تاوانەکانی تر کە یاسا دەقی لەسەر داناوە بۆ نەجوڵاندنی تەنها لەسەر بنەمای سکاڵا نەبێت لەلایەن زیان لێکەوتووە.
ئامادەکردنی: عگید هەرکی - قوتابی قوناغی پێنجەمی بەشی یاسا
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر