گومان له‌وه دانیه كه به‌ستنی گرێبەستی هاوسەرگیری و تۆمارکردنی لە دادگا پێویستە، چونکە هیچ کام لە هاوسەران لە کاتی دروستبوونی کێشە لە نێوانیان ناتوانن نکۆڵی لەوە بکەن کە هاوسەری یەکتر نین، ئەوە جگە لەوەی کە سوودی خۆی هەیە بۆ بابەتی ژمارەی تاکەکان لە دەوڵەت، هەروەها بابەتی میرات لە دوای وەفاتکردنی یەکێک لە هاوسەران و چەندین سوودی تر.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا زه‌واجه‌كه ئه‌نجامدرا, ئایا تاوانه یان سەرپێچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلوكێكی تاوانی ئه‌نجام نه‌داوه, به‌تاوان دانانرێت, بەڵکو سەرپێچی ئەو شکلیاتەیە کە یاسا دایناوە.
له ماددەی (١٠/ب٥) یاسای باری کەسێتی, هاتووه: هاوسه‌رگیری کردن لە دەرەوەی دادگا سزاکەی غەرامەیە کە لە ١ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٣ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر ئه‌نه‌س ئه‌حمه‌د
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر