کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ پارێزەرانی تازە

2022-09-17 08:53:48


١- ڕۆژانە بڕۆن لە دادگاکان دانیشن و تێبینی خۆتان بنوسن، هەوڵبدە ٣ ساڵی سەرەتا (ڕاهێنراو) سەرەتای دروستبوون و بونیاتنانی خۆتان بێت!

٢- ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوە بە تایبەت یاسای باری کەسێتی و یاسای سزاکان و یاسای بنەما دادگەرییە سزایەکان و یاسای دادبینی شارستانی.

٣- لە دادگادا بە بەردەوام رۆبی محامات لەبەرکەن ، هەرکەس هاتە دادگا (ناسراو و خزم و دراوسێ .... هتد) بوو سڵاوی لێبکە و بە دەمیەوە بچۆ با بزانن خەریکی کاری پارێزەرایەتیت.

٤- هەوڵبدە وەڵامی پرسیارەکان خۆتان بیدۆزنەوە نەک بە حازری بێتە بەردەستت!

٥- هەوڵبدەن هاوڕێیەتی دوو چین بکەن ( کتێبی یاسایی + پارێزەری زیرەک و لێهاتوو ) تا بتوانیت زووبچنە پێشەوە لە پیشەکەدا!

٦- ماوەیەک لە چەند داوایەکدا ئیشی خۆبەخشی بکەن هەتا ئەگەر لە گیرفانی خۆتان مەسروفتان کردبێت!

٧- ناوی خۆتان لە (سجلی داوای انتداب) بنوسن. ئەو داوایانە حوکمەت پارە سەرف دەکات. لەو داوایانە پارێزەری ٢ سوود دەبینێت:

أ/ لە رووی مادیەوە

ب/ لە رووی مەعنەویە ئەتبەستێتەوە بە ئیشەکەوە و دەرفەتێکە لە ڕێگەیەوە دۆسیە دەخوێنێتەوە و فێردەبیت.

 

٨- کاتێک کەسێک پرسیارت لێ دەکات گەر زانیاریت نەبوو ڕاستەوخۆ وەڵام مەدەرەوە با احراج نەبیت. بڵێ با دیراسەی بابەتەکە بکەم، لە ماوەدا بخوێنەوە لەسەر بابەتەکە یان پرسیار لە پارێزەری لێهاتوو بکەن!

٩- هەندێک یاسا و ماددە ڕۆژانە لە دادگاکاندا بەر گوێت دەکەوێت هەڵبدەن وەکو ناوی خۆتان ئەم ماددە و یاسایانە لەبەربکەن و بیناسنەوە، وەکو ماددەکانی:

- ماددەی ٢٤ و ٣١ و  ٣٩ و ٤٠ و ٤١ و ٤٢ و ٤٣  لە یاسای باری کەسێتی.

- ماددەی ٧ ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.

-ماددەی ٢ ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن.

- ماددەی ٢٤٠ و ٤١٣ و ٤٣٢ و ٤٣٣ و ٤٣٤ و ٤٤٦ و ٤٥٣ و ٤٥٦ لە یاسای عقوبات.

- ماددەی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ لە  یاسای هاتوچۆی هەموارکراو. 

 

١٠- پیشەی پارێزەرایەتی واتە ناو دادگا.!

زیاتر هەولبدەن ئیشی ناو دادگا بکەن... ئیش دەرەوەی دادگا زۆر کاتی پێوە مەکوژن بۆ نمونە ئیشی تاپۆ ئەوەندە شارەزایی ناوێت هەتا هەموو هەوڵی خۆتی بۆ تەرخان بکەیت! یەک دوو ئیشی تاپۆ کافییە بۆ ئەوەی بە تەواوی فێرببن، ئیشی ئیقامە و ڤیزەش هەروەها.

 

١١- هەوڵبدەن ماوەیەک لەگەڵ پارێزەرێکدا کاربکەن بۆ ئەوەی فێر ئسلوبی وەڵامدانەوەی بریکاردەر ببن و هونەری وەرگرتنی داوا فێرببن! بەڵام ڕێگە مەدەن ئیستغلال بکرێن!

 

تێبینی / ئەو ئامۆژگارییانە ڕووی لەو پارێزەرە بەڕێزانە نیە کە ئەزموونیان هەیە، لەوەیە ئەم قسانە بۆ ئەوان هیچ جێیەک نەگرێت، بەڵام بۆ تازەکان سوودی هەیە.

 

ئامادەکردنی: پارێزەر گۆران صالح عبدالقادر جاف



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان